
دوو کارمەندی سەرژمێری سەرقاڵی گەڕانن. وێنە - ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
وەزیری پلاندانانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، دەستخستنی داتا بەشێوەی دیجیتاڵی ئاسانكاریی پێویست بۆ حكومەت دەكات بۆ پڕكردنەوەی ئەو بۆشاییەی لە بواری پەرەپێدان هەبوو. هاوكات لە دابەشكردنی داهات بەپێی نەخشەی نوێی دیمۆگرافی ڕۆڵی سەرەكی دەبێت.
وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ 24-2-2025، بە ئامادەبوونی نوێنەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان و وەزارەتی پلاندانانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، وەزارەتی پلاندانانی عێراق دەرئەنجامی فەرمیی یەکەم سەرژمێریی دانیشتووانی دوای 37 ساڵ ڕاگەیاند، بەگوێرەی دەرئەنجامەكەش ئێستا ژمارەی دانیشتووانی عێراق 46 ملیۆن و 118 هەزار کەس و 793 کەسە.
لێدوانی فەرمی: د. محەممەد تەمیم، وەزیری پلاندانانی عێراق لە كۆنفراسێکی ڕۆژنامەوانیی ڕایگەیاندن، "عێراق دوای نزیكەی چوار دەیە بۆ یەكەمجار توانی سەرژمێرییەكی ئەلیكترۆنی بەشێوەی دیجیتاڵی ئەنجام بدات كە دەستخستنی ئەو داتایانە ئاسانكاریی پێویستمان بۆ دەكات بۆ پڕكردنەوەی ئەو بۆشاییانەی لەبواری پەرەپێدان هەبوو."
بۆچی گرنگە: بەهۆی دەستكەوتنی زانیاریی وردی ژمارە و چڕی دانیشتووان، حكومەت دەتوانێت دادپەروەری لە دابەشكردنی داهات بەپێی چڕی دانیشتووان لە پارێزگاكان پیادە بكات و نەخشەیەكی نوێی دیمۆگرافی بكێشێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەهۆی ئەوەی یەكەمجارە سەرژمێریی دانیشتووان بە سیستمی دیجیتاڵی بكرێت، ئەو سەرژمێرییە دەبێتە بنەما بۆ تەواوی ئەو سەرژمێرییانەی لە ئایندە ئەنجام دەدرێت و داتاكان بەپێی ساڵەكان نوێ دەكرێتەوە.
ئەمەش بزانە: وەزیری پلاندانانی عێراق ڕوونیشی كردەوە، "واقیعی پەرەپێدان لە عێراق دوای ئەو سەرژمێرییە زۆر جیاواز دەبێت بەراورد بەپێشوو، ئاماژەكانی گەشەسەندنی دانیشتووان و هەڵكشانی ژمارەی خێزانەكان و كەرتی بیناسازی و ئاوەدانی و دامەزراوەكان و چالاكییە ئابوورییەكان و دەسكەوتنی ئاماری وردی تەمەن و ڕەگەز و ئاستی خوێندەواری و خاوەن كار و ئافرەتانی ماڵەوە و بێكاران جیاكردنەوەی ئاماری هەموو ئەو بەشانە وادەكات كارئاسانیمان بۆ بكات لەبواری پەرەپێدان و گەشەپێدانی وڵات."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 54 خولەک لەمەوپێش
قیرتاوكردنی ڕێگای سەنگاو - دەربەندیخان لە قۆناغی كۆتاییدایە
- تەندروستی
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق هاوردەکردنی هەموو جۆرەکانی پەلەوەر قەدەغە دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئەمڕۆ براوەی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی ڕادەگەیێنرێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش
پسپۆڕێكی دەروونی: یاریی ڕۆبڵۆكس كاریگەریی نەرێنیی لەسەر دەروون و پەروەردەی منداڵان هەیە
7 کاتژمێر لەمەوپێش
هاووڵاتییانی بانە توڕەن لە تێکدانی سرووشتی ناوچەکەیان
7 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆنترین شمشێرەکانی جیهان لە باکووری کوردستان دۆزراونەتەوە
9 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی کورسی خوێندنی بەخۆڕایی لەڕێگەی ئاڤاوە گەیشتە 62 کورسی
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
نەشتەرگەری چاندنەوەی قژ کۆتایی بە ژیانی گەنجێکی بەغدا دەهێنێت
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە کەرکووک سێ چەکداری داعش کوژران
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمسیۆن: ئامێرەکانی دەنگدانی گشتیی کارتی دەنگدەری تایبەت ناخوێنێتەوە
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دەرەوەی عێراق پێشوازی لە ڕێککەوتنی غەززە دەکات
- هەواڵ
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا سزا بەسەر چەند کەس و کۆمپانیایەکی حەشدی شەعبی دەسەپێنێت