ئاڤا نیوز
دوو پۆلیسی پاسەوانی سنوور لە مەرزی کێلێ بەهۆی بارینی بەفرێکی زۆرەوە ماوەی دوو ڕۆژ گیریان خواردبوو و مەترسیش لەسەر ژیانیان دروست ببوو، بەڵام تیمەکانی فریاکەوتن بە هانایانەوە چوون و لە مردن ڕزگاریان کردن.
چیرۆکی سەرەکی: ماوەی دوو ڕۆژان دوو پۆلیسی پاسەوانی سنوور لە بنکەیەکی مەرزی کێلێ لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین لەبەر بارینی بەفرێکی زۆر ڕێگایان لێ داخرابوو. بەو هۆیەوە مەترسی لەسەر ژیانیان دروست ببوو. لەماوەی ئەو دوو ڕۆژەدا بەردەوام ئەو دوو پۆلیسە لە پەیوەندیدا بوون لەگەڵ کەسوکاریان و فریاکەوتنی ڕاپەڕین، بۆ ئەوەی بەهایانەوە بچن.
لێدوانی فەرمی: هەنگاو محەممەد، پەیامنێری ئاڤا میدیا لەگەڵ ئەو دوو پۆلیسە قسەی کردووە، ئەوان دەڵێن:
- شوێنەکەمان زۆر بەرز بوو، نزیکەی سێ مەتریش بەفر باریبوو، کاتێک سۆپامان دادەگیرساند، لە ژوورەوە ئۆکسجین کەم دەبووەوە، دەرەوەش سەرماکەی زۆر بە تەوژم بوو و کەڵکی نەبوو لە دەرەوە بین، بەڵام ئومێدمان هەبوو کە تیمەکان دەگەنە لامان و ڕزگارمان دەکەن.
- حوسێن حاجی کە یەکێک لەو پۆلیسانەیە، دەڵێت، هێندە بەفر باری بوو دوو ساڵە بەفری لەم شێوەیە نەباریوە.
لەلایەکی دیکەوە: عەلی قادر، وتەبێژی بەرگریی شارستانی ڕاپەڕین بۆ ئاڤا میدیا دەڵێت: لە دوێنێوە لەگەڵ تیمە جیاجیاکان هەوڵی ڕزگارکردنی ئەو دوو پۆلیسەمان داوە، بەڵام لەبەر زۆری بەفربارین و ئاستەنگی ڕێگاکە نەماندەتوانی پێیان بگەین، ئەمڕۆ توانیمان ڕزگاریان بکەین کە مەترسی ڕەقبوونەوەیان لەناو بەفر هەبوو.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 33 خولەک لەمەوپێش
بەفەرمی کوردێک وەک پارێزگاری حەسەکە دەستنیشان کرا
- بزنس
- 46 خولەک لەمەوپێش
بیتکۆین دوای زێڕ و زیو دابەزینێکی گەورەی کرد
- کوردستان
- 46 خولەک لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ ڕووخانی پردی قەرەچەم هاتووچۆ لە گەرمیان پەکدەخات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئارش؛ ئەو سیخوڕەی لە ناو دڵی ئێراندا کاری بۆ ئیسرائیل کرد
1 کاتژمێر لەمەوپێش

ڕاستییەک لەبارەی دەرمانی ADHD ئاشکرا دەبێت
10 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ لە نێپاڵ مەراسیمی خۆشۆردنی پیرۆز ئەنجامدرا
12 کاتژمێر لەمەوپێش

کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
29 کانوونی دووەم

سوورییەکان بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر دەبەستن
29 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 33 خولەک لەمەوپێش
بەفەرمی کوردێک وەک پارێزگاری حەسەکە دەستنیشان کرا
- کوردستان
- 46 خولەک لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ ڕووخانی پردی قەرەچەم هاتووچۆ لە گەرمیان پەکدەخات
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ پشتگیری ڕۆژئاوای کوردستان لە ئەڵمانیا خۆپیشاندانێکی گەورە بەڕێوەدەچێت
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر مەراسیمێکی گەورە بۆ شەهیدانی یەکی شووبات بەڕێوەدەچێت





