
سوپای عێراق لەسەر زەوی جووتیارانی کورد لە شەناغە
ئاڤا نیوز
بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە 25-2-2025، جووتیارانی کورد لە گوندی شەناغەی سنووری کەرکووک دەست بە کێڵانی زەوییەکانیان بکەنەوە.
وێنە گەورەکە: ڕۆژی دووشەممە 2025-02-17، جووتیارانی گوندی شەناغە لە سنووری سەرگەڕان، خەریکی کێڵانی زەوییەکانیان بوون، بەڵام هێزێکی زۆری سوپای عێراق هەڵیکوتایە سەر جووتیاران و بە زەبری هێز کارەکانیان پێ ڕاگرتن، ئەمەش کاردانەوەی زۆری لێ کەوتەوە و جووتیاران مۆڵەتی هەفتەیەکیان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانیان بە لایەنە پەیوەندیدارەکاندا.
لێدوانی فەرمی: جووتیارانی کورد لەو سنوورە بە دیار محەممەد، پەیامنیری ئاڤا میدیایان ڕاگەیاندووە: بەڵێنی چارەسەرکردنی کێشەکانمان پێدراوە، چارەکەش بەمجۆرەیە کە ئەو زەویانەی کێشەیان لەسەر نییە دەست بە کێڵانی بکەین، ئەوەشی کێشەی لەسەرە بە هەڵواسراوی دەمێنێتەوە، واتە جووتیارانی کورد و عەرەبە هاوردەکان کاری کشتوکاڵی تێدا ناکەن.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ئاڤا میدیا زانیویەتی کە ئەمڕۆ د. شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لەبارەی ئەم پرسەوە سەردانی سنوورەکە دەکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 33 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن






