
شاندی ئیمرالی بۆ گفتوگۆ لەگەڵ لایەنەکان
ئاڤا نیوز
گوڵستان کڵج، سەرۆکی گرووپی دەم پارتی لە پەرلەمانی تورکیا ڕایگەیاند، شاندەکەم لە چەند ڕۆژی داهاتوودا سەردانی ئیمرالی دەکەن، دوای سەردانەکەش بانگەوازە مێژووییەکەی عەبدوڵڵا ئۆجەلان، ڕێبەری پارتی کرێکارانی کوردستان 'پەکەکە' بڵاودەکرێتەوە و دوای ماوەیەکی کورت قۆناغێکی نوێ لە تورکیا دەست پێدەکات.
بۆچی گرنگە: دوای سەردانی شاندی ئیمرالی بۆ هەرێمی کوردستان، چاوەڕوان دەکرێت شاندەکە بۆ جاری سێیەم سەردانی ئیمرالی بکەن، پەیام و ڕاو بۆچوونەکانی سەرۆک بارزانی بە عەبدوڵڵا ئۆجەلان، بگەیێنن.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: گوڵستان کڵچ، لە کۆبوونەوەی دەم پارتی سەبارەت بە سەردانی شاندی دەم پارتی بۆ هەرێمی کوردستان و کاتی بانگەوازەکەی ئۆجەلان گوتی: دوای سەردانەکەی شاندەکەمان بۆ هەولێر و سلێمانی، شاندەکەمان لە چەند ڕۆژی داهاتوو پەیامی هەرێمی کوردستان بە ئۆجەلان دەگەیێنن.
زانیاریی بەدەستهاتوو: لەم هەفتەیەدا، داواکاریی چاوپێکەوتن پێشکەش بە وەزارەتی داد دەکەن و لە چەند ڕۆژی داهاتووش ئۆجەلان دەبینن.
لەلایەکی دیکەوە: سڕ سورەیا ئۆندار، سەرۆکی شاندەکە رایگەیاند، سەردانەکەمان بۆ کوردستان زۆر ئەرێنی و گرنگ بوو، بەم زووانە پەیامی کوردستان بۆ ئیمرالی دەبەینەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نەجمەدین غوڵامی گۆرانیی "یەکگرتنی کورد" بڵاو دەکاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ڕاستییەک لەبارەی دەرمانی ADHD ئاشکرا دەبێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ لە نێپاڵ مەراسیمی خۆشۆردنی پیرۆز ئەنجامدرا
7 کاتژمێر لەمەوپێش

کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
29 کانوونی دووەم

سوورییەکان بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر دەبەستن
29 کانوونی دووەم
تیپی هونەرە میللییەکانی دهۆک بە نوێنەرایەتیی كوردستان بەشداریی فێستیڤاڵێكی نێودەوڵەتی دەكات
29 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراقچی: ئێران چەکی ئەتۆمی ناوێت و ئامادەین بۆ ڕێککەوتن






