ئیسرائیل پێگەکانی سوپای سووریا لە دیمەشق و باشووری وڵاتەکە بۆردومان دەکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 26 شوبات

ساتی بۆردومانی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر دیمەشق. وێنە -AFP
ئاڤا نیوز
دوای ڕاگەیێنراوەکەی دوێنێی کۆنگرەی نیشتیمانی سووریا بۆ سەرکۆنەکردنی لەشکرکێشییەکان، شەوی ڕابردوو ئیسرائیل لە دیمەشق و باشووری سووریا ژمارەیەک پێگەی سەربازیی سوپای سووریای بۆردوومانکرد، جەختیشیکردەوە کە ڕێگە نادات باشووری سووریا ببێتە باشووری لوبنان و هەڕەشەبێت لەسەر ئاسایشی ئیسرائیل.
وێنە گەورەکە: دوێنێ بە ئامادەبوونی ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سووریا بۆ قۆناغی ڕاگوزەر، کۆنگرەی نیشتمانی سووریا بەبێ بەشداری کورد بەڕێوەچوو و یەکێک لە ڕاسپاردەکانی کۆنگرەکە بریتیی بوو لە داواکردنی کشانەوەی ئیسرائیل لە سووریا و ڕەتکردنەوەی پارچە پارچەکردنی خاکی وڵاتەکە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: سوپای ئیسرائیل بڵاویکردەوە، شەوی ڕابردوو چەند پێگەیەکی سەربازییان لە باشووری سووریا کردووەتە ئامانج، کە بریتی بوون لە بنکە و بارەگا کە چەکیان تێدابووە، بوونی چەک و هێزی سەربازیش لە باشووری سووریا هەڕەشەیە بۆسەر ئیسرائیل و بۆ ڕەواندنەوەی ئەو هەڕەشانەش هەموو ڕێکارێک دەگرینەبەر.
لێدوانی فەرمی: یسرائیل کاتس، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل ڕایگەیاند، ڕێگەنادەن باشووری سووریا ببێتە باشووری لوبنان و لەڕێگەیەوە هەڕەشە بۆسەر ئیسرائیل دروستبکات.
زانیاریی زیاتر: هێرشەکانی شەوی ڕابردووی ئیسرائیل، فیرقەی یەکەمی سەر بە سوپای پێشووی سووریای لە ناوچەی کەسوەی باشووری دیمەشق بە ئامانج گرت، هاوکات لە ڕۆژئاوای دەرعا هێرشکراوەتەسەر چەند پێگەیەکی سەر بە وەزارەتی بەرگریی سووریا، لە سنوری کارگێڕیی پارێزگاکانی دەرعا و قونەیتەرەی باشووری سووریاش، هێزەکانی ئیسرائیل لە ئاستی زەمینیی پێشڕەویانکردووە.
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نەجمەدین غوڵامی گۆرانیی "یەکگرتنی کورد" بڵاو دەکاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ڕاستییەک لەبارەی دەرمانی ADHD ئاشکرا دەبێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ لە نێپاڵ مەراسیمی خۆشۆردنی پیرۆز ئەنجامدرا
7 کاتژمێر لەمەوپێش

کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
29 کانوونی دووەم

سوورییەکان بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر دەبەستن
29 کانوونی دووەم
تیپی هونەرە میللییەکانی دهۆک بە نوێنەرایەتیی كوردستان بەشداریی فێستیڤاڵێكی نێودەوڵەتی دەكات
29 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراقچی: ئێران چەکی ئەتۆمی ناوێت و ئامادەین بۆ ڕێککەوتن






