
چەند سەربازێکی عێراقی لە دەروازەی چوونە ژوورەوەی وڵاتی کوێت. وێنە - ئەرشیف
ئاڤا نیوز
34 ساڵ بەسەر ڕزگارکردنی کوێت لەژێر دەستی سوپای عێراق تێپەڕدەبێت، ڕووداوێک کە بووە سەرەتای گۆڕانکاریی گەورە لە عێراق و لە دەرئەنجامدا ڕووخانی دەسەڵاتی 35 ساڵەی سەدام حوسێن و ڕژێمی بەعسی لێکەوتەوە.
وێنە گەورەکە: ڕۆژی 5ـی ئابی ساڵی 1990، سەدام حوسێن، سەرۆکی ئەوکاتی عێراق، کوێتی تۆمەتبارکرد کە بۆ لێدان لە ئابووری عێراق هەناردەی نەوتی لە پشکی خۆی زیاتر کردووە و ئەو وڵاتەش ڕەتیکردەوە لە قەرزەکانی سەر بەغدا خۆش ببێت، بۆیەش سەدام بڕیاریدا کوێت داگیربکات و دواتریش وەک پارێزگای ژمارە 19ـی عێراق ناساندی.
چیرۆکی سەرەکی: نەتەوە یەکگرتووەکان داگیرکردنی کوێتی سەرکۆنەکرد داوای کشانەوەی عێراقی کرد، دواتریش ئەنجوومەنی ئاسایش دەیان بڕیاری دژی عێراق دەرکرد کە دیارترینیان بڕیاری ژمارە 678 بوو بۆ بەکارهێنانی هێزی سەربازی دژی عێراق ئەگەر تا 15ـی 1ـی ساڵی 1991 لە کوێت نەکشێتەوە، هاوکات بڕیارەکانی ئەنجوومەنی ئاسایش کەرتی ئابووری عێراق وێران کرد و بەهۆیەوە دەیان هەزار کەس بۆ دەرەوەی وڵات کۆچیان کرد.
زانیاریی زیاتر: هەوڵە دیپلۆماسییەکان بۆ ناچارکردنی سەدام بۆ کشانەوەی سوپاکەی لە کوێت بێ ئەنجام بوون، بۆیە 12ـی 1ـی ساڵی 1991 کۆنگرێسی ئەمریکا بڕیاری جەنگی دژی عێراق دەرکرد، شەوی 15ـی 1ـی هەمان ساڵیش هێرشی هاوپەیمانان بۆ ڕزگارکردنی کوێت بەسەرۆکایەتی ئەمریکا و بەشداریی 30 دەوڵەت دەستیپێکرد و دەیان بنکەی سەربازیی و پڕۆژەی ژێرخان لە عێراق کرانە ئامانج.
دوای 40 ڕۆژ لەهێرشی بەردەوامی هاوپەیمانان و دوو ڕۆژ لە ئۆپەراسیۆنی وشکانی ڕزگارکردنی کوێت، سوپای عێراق لە 26ـی شوباتی ساڵی 1991 لە کوێت کشایەوە.
لە لایەکی دیکەوە: هەرچەندە کوێت ڕزگارکرا بەڵام سەدام حوسێن تا مانگی ئازاری ساڵی 2003 لە دەسەڵات مایەوە، بوشی باوکیش بەهۆکاری ئەوەی لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکان دەسەڵاتی کۆتاییهێنان بە ڕژێمی بەعسی پێنەدرابوو، بۆیە هێزی هاوپەیمانان بۆ کۆنتڕۆڵکردنی بەغدا و کۆتاییهێنان بە حکومڕانی سەدام هەنگاوی سەربازیی نەنا، بەڵام بەردەوامی توندترین سزای ئابووریی بۆ ماوەی 12 ساڵ قەیرانێکی گەورەی مرۆیی لە عێراق دروستکرد.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ببینە و ببیستە
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
بەوێنە؛ زیانی هێرشەکەی ئەمشەوی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆبوونەوەی خێرای ئەمریکا لەبارەی داواکاریی ئیسرائیل بۆ شەڕ دژی ئێران
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران بە درۆن و مووشەک تەلئەڤیڤی بۆردوومان کردەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل باڵەخانەی وەزارەتی بەرگریی ئێران دەکاتە ئامانج
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- ڕاپۆرت
- 5 حوزەیران
چەمکی 'کۆمەڵکوژی و تاوانی جەنگ' چییە؟