ئاكپارتی: نەك تەنیا لە عێراق، پێویستە پەكەكە لە سووریاش خۆی هەڵبوەشێنێتەوە
- کوردستان
- 28 شوبات

گرافیک - ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
وتەبێژی پارتەكەی ئەردۆغان داوا دەكات، سەرجەم ئەو گروپ و لایەنانەی سەر بە پەكەكەن لە توركیا و عێراق و سووریا، پابەندی پەیامەكەی عەبدوڵڵا ئۆجەلان بن و بەبێ مەرج چەك دابنێن و خۆیان هەڵبوەشێننەوە.
وێنە گەورەكە: ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە 2025-02-27، پەیامی عەبدوڵڵا ئۆجەلان، ڕێبەری زیندانیکراوی پەکەکە لەڕێگەی ئەندامانی شاندی ئیمرالی بڵاوكرایەوە كە داوایكرد، پەكەكە چەک دابنێت و خۆی هەڵبوەشێنێتەوە و کۆنگرە ببەستێت.
لێدوانی فەرمی: عومەر چێلیك، وتەبێژی ئاكپارتی، پارتەكەی سەرۆكۆماری توركیا ڕایگەیاند، پەكەكە تەنیا لە عێراق نا، بەڵكو لە سووریاش پێویستە چەك دابنێت و خۆی هەڵبوەشێنێتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: پەیامەكەی وتەبێژی ئاكپارتی بەناڕاستەوخۆ ژمارەیەك پارتی سیاسیی و چەكداریی ڕۆژئاوای كوردستانیش دەگرێتەوە كە لەسەر هەمان پەیڕەو و پڕۆگرامی پەكەكەن، هەرچەندە بەشێك لە بەرپرسانی ئەو پارتانە دوای بڵاوبوونەوەی پەیامەكەی ئۆجەلان ڕایانگەیاند، "ئەو پەیامە بەهیچ جۆرێك پەیوەندی بە ئێمەوە نییە و ئاڕاستەی ئێمە نەكراوە"، هاوكات بابەتی چەكدانانیان بەستەوە بە وەستانی هێرشەكانی توركیا بۆ سەر ڕۆژئاوای كوردستان.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 خولەک لەمەوپێش
ناوی کوردستان و هەولێر لە دۆسیەی جێفری ئێپستیندا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئیسپانیا بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ تەمەنی خوار 16 ساڵ قەدەغە دەکات
9 کاتژمێر لەمەوپێش

کەشناسیی عێراق: بارانی بەخوڕ و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
11 کاتژمێر لەمەوپێش

باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
23 کاتژمێر لەمەوپێش

لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
23 کاتژمێر لەمەوپێش

میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
2 شوبات
- کوردستان
- 56 خولەک لەمەوپێش
کوردستان فاوندەیشن پڕۆژەیەکی گرنگ و ناوازە لە سلێمانی جێبەجێ دەکات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوو خوشکی نابیست لە هەولێر بە کاری دەستی بژێوی خێزانەکەیان دابین دەکەن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی لە ئیمارات وتارێکی گرنگ و ستراتیژی پێشکەش دەکات






