
ئاڵای لوبنان و ئیسرائیل. وێنە: سۆشیاڵ میدیا
ئاڤا نیوز
ئەمریکا پشێنیازێکی بۆ گفتوگۆی نێوان لوبنان و ئیسرائیل پێشکەش کردووە و پەرلەمانی لوبنان تاوتووێی دەکات، ئەمەش لەپێناو کۆتاییهێنان بە نائارامییەکانی سەر سنووری نێوان هەردوو وڵات.
چی ڕوو دەدات؟ لەسەرەتای مانگی ڕەمەزاندا گفتوگۆ ناڕاستەوخۆکانی نێوان لوبنان و ئیسرائیل بۆ ڕاگرتنی چالاکییە سەربازییەکانی سەر سنوورەکانی نێوانیان بەڕێوەدەچێت؛ هەر دوو وڵات بە نێوەندگریی و لەسەر بنەمای پێشنیازێکی ئەمریکا کۆدەبنەوە.
بۆچی گرنگە؟ بەهۆی شەڕی حەماس و ئیسرائیلەوە، نائارامی لەسەر سنووری نێوان لوبنان و ئیسرائیل پەیدا بووە و چالاکی سەربازیی تێدا دەکرێت، بە قبووڵکردنی ئەو پێشنیازەی ئەمریکا، ئیدی سنووری نێوان هەردوو وڵات ئارام دەبێتەوە.
درێژەی ڕاپۆرت بخوێنەوە
ناوڕۆکی پێشنیازەکەی ئەمریکا
پێشنیازەکەی ئەمریکا پشتئەستوورە بە بڕیاری ژمارەی 1701ی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان، کە ساڵی 2006 بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕی یەک مانگەی نێوان ئیسرائیل و حیزبوڵڵای لوبنان دەرکرا. بە گوێرەی بڕیارەکە هێزە چەکدارییە نادەوڵەتییەکان لە باشووری لوبنان دەردەکرێن و لە شوێنی ئەوان 15 هەزار سەربازی سوپای لوبنان جێگیر دەکرێن.
هەڵوێستی لوبنان
لوبنان، ئیسرائیل تۆمەتبار دەکات بەوەی زیاتر لە 30 هەزار جار بڕیارەکەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکانی پێشێلکردووە؛ لەگەڵ ئەوەشدا، ئامادەیی خۆی بۆ پابەندبوون و جێبەجێکردنی بڕیارەکە نیشانداوە. بەڵام هێشتا هەندێک پرسیاری سەبارەت بە بیرۆکە نوێیەکانی ئەمریکا هەیە.
هەڵوێستی ئیسرائیل
بڕیارە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا ئامۆس هۆخشتاین، نێردەی تایبەتی ئەمریکا لەگەڵ سەرۆکوەزیران یان سەرۆکی پەرلەمانی لوبنان کۆ ببێتەوە و ئەنجامی کۆبوونەوەکانی لەگەڵ لایەنی ئیسرائیلی و هەڵوێستی ئیسرائیلیان لەو بارەوە پێ ڕابگەیێنێت.
پەیوەست بە غەززە
میقاتی، سەرۆکوەزیرانی کاتیی لوبنان گوتوویەتی وەستانی شەڕی غەززە یارمەتیدەرێکی باش دەبێت بۆ دەستپێکردنی گفتوگۆ ناڕاستەوخۆکان لەنێوان لوبنان و ئیسرائیل و کۆتاییهێنان بە چالاکییە سەربازییەکانی سەر سنوورەکان.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 37 خولەک لەمەوپێش
یەکێتیی ئەوروپا ڕێوشوێنەکانی پەیوەست بە کۆچبەران تووندتر دەکات
- هەواڵ
- 51 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا توانا ئەتۆمییەکانی نوێ دەکاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

هاووڵاتیهكی باكووری کوردستان نیو سهدهیه تهنیا چای و پسكیت دهخوات
1 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ بەفر باکووری کوردستان دادەپۆشێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش

ڕوونکردنەوە لەسەر دروستبوونی کەفاوی ڕووباری گەلی عەلی بەگ دەدرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

بەهۆی کێشەی خێزانیەوە ژنێک ئەندامی نێرینەی هاوسەرەکەی دەبڕێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش

سوودە لەژمارنەهاتووەکانی گۆرانی گوتن زانایانی تووشی سەرسووڕمان کردووە
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- ڕاپۆرت
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ململانێی پۆستی سەرۆکی پەرلەمان لەنێو پێکهاتەی سوننەدا بەردەوامە
- ڕاپۆرت
- 7 کانوونی یەکەم
چارەنووسی عێراق لە دووڕیانی بەرەی ئەمریکا و ئێران
- ڕاپۆرت
- 6 کانوونی یەکەم
ترەمپ ستراتیژی نوێی ئاسایشی نیشتیمانیی ئەمریکای ڕاگەیاند





