
نوری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا
ئاڤا نیوز
سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا ڕایدەگەیێنێت، ئەو لەگەڵ گەڕانەوەی ڕەوتی سەدرییە بۆ کاری سیاسی، ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات هەوڵەکان بۆ دابەشکردنی عێراق لە چوارچێوەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی نوێدا هەر ماوە.
چیرۆکی سەرەکی: نوری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لە دیدارێکی تەلەڤزیۆنیدا تیشک دەخاتە سەر چەند پرسێک لەبارەی هەڵبژاردنی داهاتووی عێراق و گەڕانەوەی سەدر بۆ کاری سیاسیی و چارەنووسی عێراق و دۆخی سووریا.
لێدوانی ڕۆژنامەوانی: نوری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا ڕایگەیاند: لەگەڵ گەڕانەوەی ڕەوتی سەدرین بۆ کاری سیاسی، ئاشتەوایی لەگەڵ ڕەوتی سەدر بۆ من پرسێکی ستراتیژییە و ئامادەیی خۆشمان بۆ کاری هاوبەش لەگەڵ ڕەوتەکەو هەر لایەنێکی دیکە پیشان دەدەین.
مالیکی ئەمانەشی گوت:
- کێ پارەی زۆری هەبێت لە هەڵبژاردنی داهاتوو دەیباتەوە.
- ئەگەر مستەفا کازمی بە چوارچێوەیەکی نوێوە وەک سەرۆک وەزیران بگەڕێتەوە، بایکۆتی حکومەتەکەی ناکەم.
- ترسمان هەیە "خەڵکی سادە" لە عێراق بجوڵێن بۆ دووبارەکردنەوەی ئەوەی لە سوریا ڕوویدا.
- هەوڵەکان بۆ دابەشکردنی عێراق لە چوارچێوەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی نوێدا هەر ماون.
- دابەشکردنی عێراق و سوریا و میسر پڕۆژەیەکی کۆنی ئیسرائیلە.
- تەحەدای "جولانی" دەکەم سووریا بکاتە دەوڵەتێکی وەک عێراق.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 16 خولەک لەمەوپێش
مەزڵووم عەبدی و تۆم باراک لە هەولێر کۆدەبنەوە
- کوردستان
- 36 خولەک لەمەوپێش
80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت






