
لۆگۆی وەزارتی نەوتی عێراق و كۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی كوردستان
ئاڤا نیوز
وەزارەتی نەوتی عێراق بۆ گفتوگۆ و لێکتێگەیشتن سەبارەت بە کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان داوا لە وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان و کۆمپانیاکانی بواری نەوت دەکات، سەردانی بەغدا بکەن.
چیرۆكی سەرەكی: ئەو داواکارییەکەی وەزارەتی نەوتی عيراق، دوای ئەوە هات ڕۆژی هەینی ڕابردوو 28-2-2025 وەزیری نەوتی عێراق ڕاگەیاند، لە چەند كاتژمێری داهاتوودا هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان دەستپێدەكاتەوە، لەبەرامبەردا كۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی كوردستان ( ئەپیكۆر) كە ئەركی دەرهێنانی نەوتی هەرێمی كوردستانی لە ئەستۆیە بێئاگایی خۆی ڕاگەیاند و گوتی، "دەبێت ڕێككەوتن بكرێت".
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی نەوتی عێراق لەڕاگەیێنراوێکدا بەفەرمی داوای لە كۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی كوردستان ( ئەپیكۆر) و وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان دەکات، ڕۆژی سیشەممەی داهاتوو 4-3-2025 سەردانی بەغدا بکەن.
زانیاری زیاتر: وەزارەتی نەوتی عێراق ئاماژە بەوەدەکات مەبەست لەو سەردانە گفتوگۆکردن و لێکتێگەیشتنە لەنێوان هەر سێ لایەنی پەیوەست بەهەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان لەداهاتوویەکی نزیکدا.
ئەمەش بزانە: وەزارەتی نەوتی عێراق داوای دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی بەرهەمهێنراوی كێڵگه نهوتییهكانی ههرێمی كوردستان دەکات بۆ ئەوەی لەڕێگەی بەندەری جەیهانەوە ڕهوانهی بازارهكان بكرێت، بەپێی ئەو بڕەی لە یاسای بودجەدا جێگیر کراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 25 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 7 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- عێراق
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی سنوورەکانی عێراق و سووریا بەسەردەکاتەوە: هێزەکانمان لە ئامادەباشیدان





