
کێڵگەیەکی بەرهەمهێنانی غاز لە ئێران، وێنە: PRESS TV
ئاڤا نیوز
بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای نیشتمانیی غازی ئێران پێیوایە عێراق مۆڵەتی کاتی بۆ بەردەوامی هاوردەکردنی غاز لە ئێرانەوە لەلایەن ئەمریکاوە وەردەگرێت بۆ پڕکردنەوەی پێداویستییەکانی.
وێنە گەورەکە: وادەی لێخۆشبوونی ئەمریکا بۆ هاوردەکردنی غازی ئێران لەلایەن عێراقەوە ڕۆژی 8ـی ئەم مانگە کۆتایی دێت و بەو هۆیەشەوە عێراق ڕووبەڕووی قەیرانی کەمیی کارەبا دەبێتەوە.
لێدوانی فەرمی: سەعید تەوەکولی، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای نیشتمانیی غازی ئێران و جێگری وەزیری نەوتی ئێران ڕایگەیاند، عێراق مۆڵەتی کاتی بۆ هاوردەکردنی غاز لە ئێرانی وەردەگرێت.
بە گوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی مهیری ئێران، تەوەکولی پێیوایە، عێراق هەمیشە مۆڵەتی کاتیی وەردەگرێت بۆ ئەوەی غاز لە ئێرانەوە هاوردە بکات بۆ ئەوەی بتوانێت ئەم غازە بۆ پێداویستییەکانی وڵاتەکەی دەستبکەوێت.
- پێشبینی ئەوە دەکەن ئەمە دووبارە دەبێتەوە و جارێکی دیکە مۆڵەت بە عێراق بدرێتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە چوارچێوەی تووندکردنەوەی سزاکانی سەر ئێران، ئەو لێخۆشبوونەی به عێراق درابوو بۆ هاوردەکردنی کارەبا و غاز له ئێرانەوە، لەلایەن دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا هەڵوەشێنرایەوە و وادەکە لە 8ی ئازار کۆتایی دێت.
لەلایەکی دیکەوە: ڕۆژی 27ی شوبات فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند: لە چوارچێوەی زیادکردنی گوشارەکانی ئەمریکا بۆسەر ئێران، ئەمریکا پرسی ڕاگرتنی هاوردەکردنی گازی لە ئێرانەوە لەگەڵ بەغدا باسکردووە.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 16 خولەک لەمەوپێش
مەزڵووم عەبدی و تۆم باراک لە هەولێر کۆدەبنەوە
- کوردستان
- 36 خولەک لەمەوپێش
80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت






