
دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی مەهەپە لەگەڵ تونجەر بەکرهان، هاوسەرۆکی دەم پارتی
ئاڤا نیوز
تونجەر بەکرهان، هاوسەرۆکی دەم پارتی ئەو دەنگۆیانەی ڕەتکردەوە کە باخچەلی هیچ لێدوانێکی لەسەر بانگەوازەکەی عەبدوڵڵا ئۆجەلان نەبووبێت، باخچەلی ڕاستەوخۆ دوای ڕاگەیاندنی بانگەوازەکە پەیوەندی بە بەکرهان کردووە و پێی گووتوە: من لەسەر قسەکانی خۆمم، لە پێناو دیموکراسی چی پێویست بێت من دەیکەم، بەیەکەوە تورکیا دیموکراتیزە دەکەین.
چیرۆکی سەرەکی: دوای ڕاگەیاندنی بانگەوازەکەی عەبدوڵڵا ئۆجەلان، ڕێبەری زیندانیکراوی پەکەکە بۆ چەکدانان و هەڵوەشاندنەوەی گرووپە چەکدارەکانی پەکەکە، تورکیا چاوەڕوانی پەیامی پشتیگیری باخچەلی بوون، بەڵام ئەو هیچ بڵاوکراوە و کاردانەوەیەکی لە میدیاکان بڵاونەکردەوە، ئەمەش دەنگۆی "خراپ بوونی تەندروستی باخچەلی"دروست کرد.
لێدوانی فەرمی: بەکرهانی لە چاوپێکەوتنێکی تەلەڤزیۆنی لەگەڵ میدیا هەبار ئەو دەنگۆیانەی ڕەتکردەوە و گوتی: دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی مەهەپە یەک چرکە دوای بڵاوبوونەوەی بانگەوازەکە پەیوەندی پێوەکردم و پیرۆزبایی کرد و گوتی: ئاسوودە بن ئەم وڵاتە بەیەکەوە دیموکراتیزە دەکەین، لە پێناو بەدیهێنانی دیموکراسی چیم لەدەست بێت دەیکەم، من لەو شوێنەم کە لێی وەستام، چی پێویست بێت من ئامادەم بیکەم.
باکگراوند: دەوڵەت باخچەلی، خاوەنی پێشنیازی "چەکدانانی پەکەکە و پڕۆسەی ماوەی چارەسەری ئاشتییە" لە تورکیا، باخچەلی لە 2024-10-22، هەنگاوێکی مێژوویی نا، داوای کرد عەبدوڵڵا ئۆجەلان، ڕێبەری زیندانیکراوی پەکەکە بێتە پەرلەمانی تورکیا و لە کۆبوونەوەی دەم پارتی بڵێت" پەکەکە چەک دادەنێت و تیرۆر کۆتایی هات".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 44 چرکە لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ له دهۆک مهترسیی چوڵبوونی 10 گوند ههیه
- هەواڵ
- 7 خولەک لەمەوپێش
ناوی کوردستان و هەولێر لە دۆسیەی جێفری ئێپستیندا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئیسپانیا بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ تەمەنی خوار 16 ساڵ قەدەغە دەکات
9 کاتژمێر لەمەوپێش

کەشناسیی عێراق: بارانی بەخوڕ و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
11 کاتژمێر لەمەوپێش

باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
23 کاتژمێر لەمەوپێش

لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
23 کاتژمێر لەمەوپێش

میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
2 شوبات
- کوردستان
- 44 چرکە لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ له دهۆک مهترسیی چوڵبوونی 10 گوند ههیه
- کوردستان
- 57 خولەک لەمەوپێش
کوردستان فاوندەیشن پڕۆژەیەکی گرنگ و ناوازە لە سلێمانی جێبەجێ دەکات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوو خوشکی نابیست لە هەولێر بە کاری دەستی بژێوی خێزانەکەیان دابین دەکەن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی لە ئیمارات وتارێکی گرنگ و ستراتیژی پێشکەش دەکات






