پەرلەمانتارێکی پێشووی دەم پارتی بۆ ئاڤا: لە ماوەی داهاتوودا زۆر شت دەگۆڕێت
- کوردستان
- 1 ئازار

شاندی دەم پارتی لە کاتی خوێندنەوەی پەیامەکەی ئۆجەلان. وێنە - AA
ئاڤا نیوز
حەسەن ئۆزگونوش، پەرلەمانتاری پێشووی دەم پارتی و سیاسەتمەداری باکووری کوردستان بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، با پێتان بڵێم لەم ماوەیەدا زۆر شت دەگۆڕێت و گۆرانکارییەکان خێرادەبن، لە بارەی تۆمارە ڤیدیۆییەکەی ئۆجەلان گوتی: "ئۆجەلان ڤیدیۆیەکەی تۆمارکردووە، بەڵام ئایا ڤیدیۆکە بۆ قەندیل دەنێردرێت، یان لە نەورۆز بڵاو دەکرێتەوە" هێشتا یەکلایی نەبووەتەوە.
وێنە گەورەکە: عەبدوڵڵا ئۆجەلان، ڕێبەری زیندانیکراوی پەکەکە ڕۆژی 27ـی شووبات داوای "هەڵوەشاندنەوەی پەکەکەی کرد" و ئەمڕۆش پەکەکە قبووڵی کرد، بەڵام مەرجی هەیە و "دابین کردنی شوێنێکی وەک ماڵ بۆ ئۆجەلان بۆ ڕاپەراندنی کارە سیاسی و دیالۆگەکان" داواکارییەکی دیاری پەکەکە دەبێت.
لە لایەکی دیکەوە: سڕی سورەیا ئۆندەر، ئەندامی شاندی ئیمرالی لە بارەی پێشهاتەکانی دوای بانگەوازەکەی ئۆجەلان و قبووڵکردنی لەلایەن پەکەکەوە گوتی: لێرە بەدواوە زنجیرەیەک کۆبوونەوەی سیاسی لە نێوان لایەنە سیاسییەکان دەستپێدەکات، لە هەفتەی داهاتوودا زۆر شت ڕوون دەبێتەوە.
گوتیشی، ڕاگەیێنراوەکەی پەکەکە چاوەڕوانکراو بوو، لە هەفتەی داهاتوودا، زنجیرەیەک کۆبونەوە لە نێوان کاربەدەستانی دەوڵەت و لایەنە سیاسییەکان ئەنجام دەدرێت، هیوادارم لە ماوەی سێ مانگ هەموو شتێک ڕێکخرابێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 26 چرکە لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ له دهۆک مهترسیی چوڵبوونی 10 گوند ههیه
- هەواڵ
- 7 خولەک لەمەوپێش
ناوی کوردستان و هەولێر لە دۆسیەی جێفری ئێپستیندا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئیسپانیا بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ تەمەنی خوار 16 ساڵ قەدەغە دەکات
9 کاتژمێر لەمەوپێش

کەشناسیی عێراق: بارانی بەخوڕ و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
11 کاتژمێر لەمەوپێش

باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
23 کاتژمێر لەمەوپێش

لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
23 کاتژمێر لەمەوپێش

میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
2 شوبات
- کوردستان
- 26 چرکە لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ له دهۆک مهترسیی چوڵبوونی 10 گوند ههیه
- کوردستان
- 57 خولەک لەمەوپێش
کوردستان فاوندەیشن پڕۆژەیەکی گرنگ و ناوازە لە سلێمانی جێبەجێ دەکات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوو خوشکی نابیست لە هەولێر بە کاری دەستی بژێوی خێزانەکەیان دابین دەکەن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی لە ئیمارات وتارێکی گرنگ و ستراتیژی پێشکەش دەکات






