بڕوانامەی ساختە - گرافیکی ئاڤا
ئاڤا نیوز
گەندەڵییەکی گەورە لە زانکۆکانی لوبنان ئاشکرا دەبێت، لە بەرامبەر پارەدا بڕوانامەی ماستەر و دکتۆرای ساختە بە 27 هەزار کەس دەبەخشن کە بەشی زۆری ئەوانەی بڕوانامەکانیان پێدراوە خەڵکی عێراقن.
وێنە گەورەکە: گەندەڵییەکی نوێ لە عێراق وەکو بورکان لە میدیاکان تەقیوەتەوە، ئەویش فرۆشتن و پێدانی 27 هەزار بڕوانامەی ماستەر و دکتۆرایە لەلایەن زانکۆکانی لوبنان بە بەرپرس و دەوڵەمەند و منداڵەکانیان، میدیاکان دەڵێن پێدانی بڕوانامەکان بە تەزویر و بەدەر لە هەموو یاسا و مەرجە زانستییەکان بووە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ژمارەیەك ڕۆژنامەنووس و دەزگای میدیایی ناسراوی لوبنان، گەندەڵییەکەیان ئاشكرا کردووە، دەڵێن 28 زانكۆی ڕێپێدراوی لوبنان بەشێوەی نایاسایی و دوور لە ڕێكارە زانستی و ئوسوڵییەكان، بڕوانامەیان بە هەڵگرانی ڕەگەزنامەی عێراقی داوە لەبەرامبەر پێدانی بڕێك پارە، واتا بروانامەیان پێ فرۆشتوون، لەنێو سەرجەم زانكۆكانیش، سێ زانكۆ بەشێوەیەكی قووڵتر لەو دۆسیەیە تێوەگلاون.
ئەمەش بزانە: میدیاکانی لوبنان دەڵێن،
- فرۆشتنی بڕوانامە لەو وڵاتە بووەتە بازرگانییەكی باو کە لە بەرامبەر پێدانی هەر بڕوانامەیەكی ماستەر بڕی پێنج هەزار دۆلار وەردەگیرێت.
- بڕوانامەی دكتۆرا بە دەفتەرێک دۆلار بە چەند نووسینگەیەك دراوە كە كاری دەڵاڵییان كردووە لەنێوان قوتابیە عێراقییەكان و زانكۆكان، تەنانەت لە لوبنان چەند نووسینگەیەك كراونەتەوە، كاریان دەرهێنانی بڕوانامە و بەڵگەنامەی گەشت و تكتی فڕۆكە و ماوەی مانەوە بووە بەشێوەی ساختە، وەك بەشێك لە داواكارییەکان بۆ تەعدیلكردنی بڕوانامە لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق.
لەلایەکی دیکەوە: وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق لیژنەیەكی باڵای پێكهێناوە بۆ ئەوەی مەیدانی لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون بکەن، لە ئەگەری ئیسپاتبوونی گەندەڵییەکە و ساغبوونەوەی ڕاستییەكان، ڕێککاری پێویست و یاسایی دەگرنەبەر.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 8 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 26 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 8 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- عێراق
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی سنوورەکانی عێراق و سووریا بەسەردەکاتەوە: هێزەکانمان لە ئامادەباشیدان






