ژمارەیەکی زۆر بوتلی غاز
ئاڤا نیوز
بەهۆی کەمی غازی ماڵان، نرخی غاز لە بازاڕەکان گران دەبێت و هاونیشتمانیان بە پێنج ڕۆژ تا هەفتەیەک بووتڵێک غازیان دەستدەکەوێت.
وێنە گەورەکە: لە دهۆک کێشەی کەمی غازی ماڵان سەریهەڵداوە، هاونیشتمانیان بە ناونووسین و سەرەگرتن بە پێنج بۆ حەوت ڕۆژ یەک بووتڵ غازیان دەست دەکەوێت، ئەم دۆخەش نرخی غازی گران کردووە کە پێداویستییەکی سەرەکی خەڵکە، بەتایبەت لە مانگی ڕەمەزاندا.
ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: ئێستا نرخی غازی بازرگانی لەنێوان 12 بۆ 15 هەزار دینارە.
لێدوانی فەرمی: کارزان ڕەئوف، بەڕێوەبەری نەوت و کانزاکانی دهۆک بۆ ئاڤا دەڵێت، هۆکاری کێشەکە کەمبوونەوەی پشکی پارێزگای دهۆکە لەو غازەی بۆ پارێزگاکان دابین دەکرێت.
زانیاریی تایبەت: بەپێی بەدواداچوونی ئاڤا کێشەکە لە کێڵگەی غازی کۆرمۆری چەمچەماڵ دروست بووە، درەنگ بەشە غازی دهۆک دەنێردرێت، ئەوەی ئەمڕۆ بەدەستییان گەیشتووە هی سێ ڕۆژ پێش ئێستا بووە، واتا هی پێنجشەممە 27ی مانگ بووە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: کێشەی کەمی غاز خەریکە دەگاتە هەولێر، غازفرۆشێکی ماڵان لە هەولێر دەڵێت: نزیکەی سێ ڕۆژە غاز لە کارگەکان گران بووە و لە 10 هەزار دینارەوە بووەتە 14 هەزار دینار، هۆکارەکەشی دەگەڕێتەوە بۆ کەمکردنەوەی بڕی غازی حکومی.
لێدوانی فەرمی: ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، پەیامێک بۆ هەموو غاز فرۆشەکان دەنێرێت و دەڵێت، هەر غازفرۆشێک غاز گران بکات، ڕێکاری یاسایی لەبەرامبەر دەگیرێتەبەر، پشک و نرخی غازی حکومی هەر وەك خۆیەتی، هیچ كێشەیەك نییە لە دابینكردنی غازی ماڵان بۆ هاووڵاتیان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێک لە ئاسمانی هەولێر تەقێنرایەوە
- بزنس
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی کەمی دینار خواستێکی زۆر لەسەر دۆلار هەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێک لە ئاسمانی هەولێر تەقێنرایەوە
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ گوندێکی پیرەمەگروون چوار ساڵە کێشەی ئاوی خواردنەوەیان هەیە
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەك كۆچبەری كورد لە جەنگەڵێکی فەرەنسا دەكوژرێن و بریندار دەبن
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
لە كەركووک پارچەی مووشەكێک بەر ئۆتۆمبێلی هاووڵاتیەک دەكەوێت