لەتیف ڕەشید سەرۆکایەتیی شاندی عێراق لە لوتکەی نائاسایی وڵاتانی عەرەبی دەکات
- عێراق
- 2 ئازار

لەتیف ڕەشید، سەرۆککۆماری عێراق
ئاڤا نیوز
ئامادەکارییەکان بۆ لوتکەی نائاسایی وڵاتانی عەرەبی لە قاهیرە بەردەوامن و سبەی وەزیرانی دەرەوە کۆدەبنەوە، ڕۆژی سێشەممەش سەرۆککۆماری عێراق، سەرۆکایەتی شاندی عێراق بۆ بەشداریکردن لە لوتکەکە دەکات کە تایبەتکراوە بە دۆخ و چارەنووسی کەرتی غەززە.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی 4ی ئازار، میسر میوانداریی کۆبوونەوەیەکی نائاسایی لوتکەی عەرەبی دەکات کە تایبەتکراوە بە پێشنیازەکەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بۆ زۆر کۆچپێکردنی خەڵکی غەززە بۆ ئوردن و میسر.
لێدوانی فەرمی: هیشام علوی، بریکاری وەزارەتی دەرەوەی عێراق بە ڕۆژنامەی سەباحی ڕاگەیاند، "لەتیف ڕەشید، سەرۆککۆماری عێراق سەرۆکایەتی شاندی عێراق بۆ لوتکەی نائاسایی عەرەبی دەکات، فوئاد حوسێن وەزیری دەرەوەش بەشدار دەبێت.
زانیاریی زیاتر: بە گوتەی هیشام علوی، عێراق پشتیووانی هەڵوێستی یەکگرتووی عەرەبی دەکات بۆ دووبارە ئاوەدانکردنەوەی غەززە و ڕاگەیاندنی ئاگربەستی هەمیشەیی، کۆچپێکردنی خەڵکی غەززەش ڕەتدەکاتەوە.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 16 خولەک لەمەوپێش
مەزڵووم عەبدی و تۆم باراک لە هەولێر کۆدەبنەوە
- کوردستان
- 36 خولەک لەمەوپێش
80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت






