سوودانی بڕیار لەسەر جێبەجێکردنی یاسای گەڕاندنەوەی زەوی بۆ جووتیارانی کورد دەدات
- کوردستان
- 2 ئازار
جوتیارێکی کورد لەسەر تراکتۆرەکەی دەستی بە هێمای سەرکەوتن بەرزکردۆتەوە. وێنە - ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
محەممەد شیاع سوودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق ئەمینداریەتیی گشتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی ڕاسپارد بە دەرچوواندنی ڕێنمایی تایبەت بە جێبەجێکردنی یاسایی گەراندنەوەی زەوییەکان بۆ خاوەنەکانیان.
وێنە گەورەکە: نیو سەدەیە پشت ئەستوور بە بڕیاری مەجلس قیادە سەورەی ڕژێمی بەعس کە ئێستا لە پەرلەمان هەڵوەشاوەتەوە، لە وەرزی داچاندن و دروێنەدا سوپای عێراق و عەرەبی هاوردە ناهێڵن جووتیارانی کورد زەوییە ڕەسەنەکانیان بەکاربهێنن، ماوەیەک پێش ئێستا لە سنووری شەناغە ڕێگری لە جووتیاران کرا، ئەمەش بەبیانووی ئەوەی هێشتا فەرمانی هەڵوەشاندنەوەی یاسای گەڕانەوەی زەوی بۆ خاوەنەکانیانیان بەدەست نەگەیشتووە.
زانیاریی زیاتر: ڕۆژی 17ـی شوبات داوایەک ئاراستەی سەرۆکوەزیرانی عێراق کرا لەسەر کێشەکانی جووتیاران و جێبەجێ کردنی یاسایی پوچەڵکردنەوەی بریارەکانی ڕژێمی بەعس، ئەویش لیژنەیەکی ناردە کەرکووک و لە نزیکەوە گوێیان لە داواکارییەکانی جووتیاران گرت و پێشنیازەکانیان بردەوە لای سوودانی.
لێدوانی فەرمی: د. شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق دەڵێت، "جیا لە پەسەندکردنی پێشنیازەکان، سوودانی ئەمینداریەتیی ئەنجوومەنی وەزیرانیشی ڕاسپاردوە بۆ دەرچوواندنی ڕێنمایی تایبەت بە جێبەجێکردنی یاسای گەڕاندنەوەی زەوییەکان بۆ خاوەنەکانیان."
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 35 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن






