
دیمەنی وێرانبوونی تانک و ئۆتۆمبێلە سەربازییەکانی عێراق دوای شەڕی کوێت. وێنە - ئەرشیف
ئاڤا نیوز
34 ساڵ تێپەڕ دەبێت بەسەر ڕووداوی خێمەی سەفوان، ئەو ڕۆژەی عێراق بە سەرجەم مەرجەکانی هاوپەیمانان ڕازی بوو. بە تەواوی دانینا بە سەرەوەری وڵاتی کوێت.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی 1990-08-02، بە فەرمانی سەدام حوسێن، سوپای عێراق کوێتی داگیر کرد. لەو کاتەوە 35 وڵات هاوپەیمانییەکی سەربازییان پێکهێنا و هێرشێکی سەربازیی فراوانییان بەناوی گەردەلولی بیابان دەستپێکرد، لەماوەیەکی کەمدا زیاتر لە 50 هەزار سەربازی سوپای عێراق کوژران و هەزاران تانک و ئۆتۆمبێلی سەربازی تێکشکان. سێ ڕۆژ دوای ئەو شکستە. وەفدێکی سوپای عێراق لە قەزای سەفوان بە سەرجەم مەرجەکانی هاوپەیمانان ڕازی بوون.
ڕۆژی خۆبەدەستەوەدانی عێراق
کاتژمێر 11:30ـی پێش نیوەڕۆی ڕۆژی 3ـی ئادار، هەریەکە لە سوڵتان هاشم، جێگری فەرماندەی ئەرکانی سوپای عێراق. لیوا ڕوکن سەڵاح عەبود، سەرۆکی فەیلەقی سێ. نۆفەل عەبدولهادی، عەمیدی هێزی دەریایی عێراق.گەیشتنە قەزای سەفوان لە باشووری پارێزگای بەسڕە نزیک سنووری کوێت.
وەفدی هێزەکانی هاوپەیمانان بە سەرکردایەتیی نۆرمان شوارتزکوڤ و خالید بن سوڵتان عەبدولعەزیز فەرماندەی هێزی عەرەبی هاوبەش، چاوەڕێی وەفدی سوپای عێراقیان دەکرد و چەند خێمەیەکیان ئامادەکردبوو.
تەنیا سڵاوی سەربازی کرا و چوونە ژێر یەکێک لە خێمەکان، بە جوڵەی دەست و دەموچاویانەوە دیار بوو شاندی عێراقی لە دۆخێکی دەروونی زۆر خراپ بوون.
ئەو ڕۆژەی شاندی عێراق تەنیا وتیان بەڵێ
سڵاح عەبود کە ئەندامی شاندی عێراقی بوو ساڵی 2016 کتێبێکی بەناوی أم المعارک..حرب الخلیج عام 1991 واتا دایکی جەنگەکان..جەنگی کەنداوی 1991 بڵاوکردەوە. لە کتێبەکە سەڵاح عەبود دەڵێت: ئەگەرچی وەرەقە لەسەر مێزەکە دانرا بوو، بەڵام یەک وشە نەنووسرایەوە. تەنیا لەسەر کاسیەتێکی دەنگی گفتوگۆکان تۆمار کران و دواتر نوسخەیەکی لەبەر گیرایەوە و درایە عێراق. واتا عێراق هیچی واژۆ نەکرد. ڕێکەوتنێکی سەربازی خێرا بوو.
دوای دانیشتنی خێمەی سەفوان. لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن وا بڵاوکرایەوە. هێزەکانی هاوپەیمانان لە کاتی خوێندنەوەی مەرجەکانییان، سوڵتان هاشم تەنیا وتبووی بەڵێ، بۆ هەموو مەرجەکانی هاوپەیمانان هەر وتبووی بەڵێ.
مەرجەکانی هاوپەیمانان چی بوو؟
ئەگەرچی بەشێوەی فەرمی و نووسراو هیچ دۆکۆمێنتێک لە دانیشتنەکە بڵاونەکرایەوە. بەڵام ئەو زانیارییانەی دواتر لەسەر مەرجەکانی هاوپەیمانان بڵاوکرانەوە بەمجۆرە بوو:
٠ عێراق دان دەنێت بە کوێت وەک وڵاتێکی سەربەخۆ، هاوکات بە گوێرەی بڕیاری نەتەوە یەکگرتووەکان سنووری نێوان عێراق و کوێت دیاری دەکرێت.
٠ عێراق ڕازی دەبێت بە هەڵوەشاندنەوەی هەموو ئەو بڕیارانەی لەسەروەختی داگیرکردنی کوێت دەریکردبوو.
٠ عێراق پابەند دەبێت بە قەرەبووکردنەوەی کوێت بەپێی بڕیاری نێودەوڵەتی.
٠ عێراق ڕازی دەبێت بە کۆتایهێنانی بەرنامەی چەکی کیمیایی.
٠ دیلەکان ئاڵوگۆڕ دەکرێن و گەڕان بەدوای بێ سەروشوێنان دەستپێدەکات، لە هەمان کاتدا شوێنەکانی دانانی بۆمبە چێنراوەکان ئاشکرا دەکرێن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: عێراق لای خۆیەوە ئەم خاڵانەی ناونا ڕێککەوتن، بەڵام چونکە بڕیارەکان عێراقیان پابەندکرد بە ڕازی بوون و هیچ واژۆیەک نەکرا و شاندی عێراق تەنیا وتیان بەڵێ، بۆیە وەک خۆبەدەستەوەدانی عێراق ناوی دەهێنرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 19 خولەک لەمەوپێش
پڕۆژەیەکی گەشتیاری لەسەر چیای سەفین دروست دەکرێت
- کوردستان
- 40 خولەک لەمەوپێش
باندێکی قاچاخچی کۆچبەران و 23 کەسی بیانی لە سلێمانی دەستگیر کران
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

عێراق لە پلەکانی کۆتایی بەکارهێنانی زیرەکی دەستکرد دێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

خواردنی مۆز و کیوی ڕێژەی پۆتاسیۆمی لەش بەرز دەکەنەوە
2 تشرینی دووەم

فێڵێکی نوێی پارە وەرگرتن لە کاسبکارانی سنووری هەولێر سەرهەڵدەدات
2 تشرینی دووەم

خێزانێکی کورد لە ئەڵمانیا بە زۆر دیپۆرتی کوردستان دەکرێنەوە
2 تشرینی دووەم

دوو گەشتیار لە فەرەنساوە بە پایسکیل هاتوون بۆ کوردستان و سەرسامن بە سەقامگیرییەکەی
2 تشرینی دووەم
- ڕاپۆرت
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕاپۆرتێکی ئەمریکی: سوودانی وانە لە هەنگاوەکانی هەرێمی کوردستان وەردەگرێت
- ڕاپۆرت
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
تورکیا لە بەرامبەر جێبەجێکردنی پڕۆژە، ئاو بۆ عێراق بەردەداتەوە
- ڕاپۆرت
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
چین: دەبێت قاپی برنجی وزە لە دەستی خۆماندا بێت
- ڕاپۆرت
- 2 تشرینی دووەم
نەخشەڕێی نێردەی ترەمپ بۆ عێراق





