
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا. وێنە - AA
ئاڤا نیوز
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بەبۆنەی هاتنی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان پیرۆزبایی لە موسڵمانانی جیهان و ئەمریکا دەکات.
چیرۆکی سەرەکی: وەک نەریتێکی ساڵانە بە بۆبەی هاتنەوەی مانگی ڕەمەزان، سەرۆکەکانی ئەمریکا پیرۆزبایی لە موسڵمانان دەکەن بۆ ئەمساڵیش دوای تێپەڕبوونی سێ ڕۆژ بەسەر مانگی ڕەمەزان، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا پیرۆزبایی لە موسڵمانانی جیهان و ئەمریکا کرد.
لێدوانی فەرمی: دۆناڵد ترەمپ سەبارەت بە پیرۆزبایی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز:
٠ ئەمڕۆ گەرمترین بەخێرهاتنی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان دەکەم، کە کاتێکی پیرۆزە بۆ ڕۆژو و نوێژ و نزاکردن و کۆبوونەوەی کۆمەڵایەتی.
٠ ڕەمەزان کاتێکە بۆ دۆزینەوەی هیوا و هێز و ئیلهام بۆ ژیان بە پیرۆزی و سەرفرازی.
وەک هەمیشە جەخت لە ئازادی ئایینی دەکەم کە بەشێکی دانەبڕاوە لە شێوازی ژیانی ئەمریکییەکان.
٠ ئێمە ئیرادەی خۆمان بۆ بوونیادنانی داهاتوویەکی ئاشتی نوێ دەکەینەوە، و بۆ ناسینی ئەو کەرامەتەی کە لەسەر هەموو ڕۆحێکی مرۆڤ چەسپاوە.
٠ ئەم ڕەمەزانە، باشترین هیوا دەخوازم بۆ کاتێکی خۆشی بیرکردنەوە لە نیعمەت و خۆشەویستی بێ سنووری خودا. خوای گەورە لەم ڕەمەزانەدا ئێوە و خانەوادەکانتان بپارێزێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە 2025-02-06، دۆناڵد ترەمپ لە کۆبوونەی ئەندامانی کۆنگرێس داوای لە کرد کە ئایین بۆ ژیانتان بگەڕێننەوە، هاوکار بن بۆ گەڕاندنەوەی ئایین بۆ نێو ژیانی ئەمریکییەکان هاوکات ڕایگەیاند: من لە دوای ئەوەی دووجار هەوڵی تیرۆر کردنم درا ئەوکات پەیوەندیم لەگەڵ ئاییندا زۆر باش بوو، ئازادی ئایین یەکێکە لە کۆڵەکەکانی ژیانی ئەمریکا و پێویستە پشتیوانی بەهێزی بکەین.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 17 خولەک لەمەوپێش
یەکگرتوو بە پێنج مەرج دەنگ بە سەرۆکوەزیرانی داهاتووی عێراق دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

زیاتر لە هەزار تۆن پاشماوە لە قەڵای هەولێر فڕێ دەدرێت
11 کاتژمێر لەمەوپێش

بەرنامەی خۆری ئاڤا دەستپێدەکاتەوە
13 کاتژمێر لەمەوپێش

بەرنامەی 'ڕێگای ئاڤا' بەم زووانە لە ئاڤا میدیا پێشکەش دەکرێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش

هەزار نەمام لە کەرکووک چێندران و پشتێنهی سەوزایی دروست دهكرێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا میدیا ناونیشانی نووسینگەکانی حەج و عومرە لە کوردستان بڵاودەکاتەوە
23 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
هێرشێکی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکراینا قوربانی لێدەکەوێتەوە
- جیهان
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاکسیۆس: ترەمپ بەنیازە ڕاستەوخۆ قسە لەگەڵ سەرۆکی ڤەنزوێلا بکات
- جیهان
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
هێرشی فڕۆکەی جەنگی پاکستان بۆ سەر ئەفغانستان دەستیپێکردەوە
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاگربەستی تاک لایەنە لە سوودان ڕادەگەیێنرێت
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
پلانی ئاشتیی ترەمپ بۆ ئۆکراینا گۆڕانکاریی بەسەردا دێت





