کۆبوونەوەیەکی سێ قۆڵی لەبارەی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی کوردستان دواخرا
- کوردستان
- 4 ئازار

یەکێک لە کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
بڕیاربوو پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە لە وەزارەتی نەوتی عێراق، کۆبوونەوەیەکی سێ قۆڵی لەنێوان وەزارەتی نەوتی عێراق، وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان و ئەپیکۆر سەبارەت بە میکانیزمی دابەشکردنی ئەو بڕە پارەیەی تەرخانکراوە بکرێت بەڵام کۆبوونەوەکە ئەمرۆ ناکرێت.
وێنە گەورەکە: هەردوو وەزارەتی نەوتی عێراق و سامە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان لەسەر هەناردەکردنەوەی نەوت ڕێککەوتوون، تەنانەت ڕێککارە تەکنیکییەکان تەواوکراون، بەگوێرەی گوتەی هەرسێ لایەنە پەیوەستەکە بێت دەستپێکردنەوەی پرۆسەکە لە ئان و ساتدایە و لەسەر هەندێ وردەکاری بچووک وەستاوە.
زانیاریی پەیامنێر: دەروون مەلا ناجی، پەیامنێری ئاڤا لە بەغدا گوتی، "بڕیار بوو کۆبوونەوەکە پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دوای کاتژمێر 11 لە بینایەی وەزارەتی نەوتی عێراق بکرێت، مەبەست لە هەڵوەستە کردن بوو لەسەر شێوازی خەرجکردنی ئەو 16 دۆلارەی کە تەرخاندەکرێت بۆ تێچووی هەر بەرمیلێک نەوت بەڵام کۆبوونەوەکە ئەمرۆ ناکرێت و دواخراوە."
گوتیشی، "لەبەشێکی کۆبوونەوەکە کۆمپانیاکان داوای گرەنتی وەرگرتنی پارەکانیان و قەرەبووکردنەوەیان دەکەن."
لەلایەکی دیکەوە: چەند ڕۆژێک لەمەوپێش ئەلپارسلان بایراکتار، وەزیری وزەی تورکیا گوتی، "بۆری نەوتی کەرکووک-جەیهان لە چواری ئۆکتۆبەری ساڵی 2023 یەوە ئامادەیە و ئەوان چاوەڕێی عێڕاق دەکەن بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی کوردستان".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 35 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن






