پەرلەمانی عیراق ئامادەکاری بۆ هەمواری یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان دەکات
- عێراق
- 4 ئازار

هۆڵی کۆبوونەوەکانی پەرلەمانی عێراق
ئاڤا نیوز
بەهۆی ئەو گۆڕانکارییە خێرایەی لە ناوخۆی عێراق دروستبووە و بووەتە ناوەندی بەرهەمهێنانی ماددە هۆشبەرەکان و شا ڕێگەی گواستنەوەی ئەو ماددەیە بۆ وڵاتانی دیکە، پەرلەمانی عێراق لەبەردەم هەموارکردنەوەی بەپەلەی یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکانە.
وێنە گەورەکە: بەپێی ڕاپۆرتە جیهانی و ناوخۆییەکان، عێراق تەنها ناوەندی گواستنەوەی ئەو ماددانە نییە لە ئەفغانستان و ئێران و سووریاوە، بەڵکو بەردەوام ئێستا لە وڵاتەکە کارگەی نوێی بەرهەمهێنانی ماددەی هۆشبەر دەدۆزرێتەوە، ئەمەش وڵاتەکەی لە بەکارهێنەرەوە گۆڕیوە بۆ بەرهەمهێنەر.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: فەرمانگەی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی عێراق بڵاویکردووەتەوە، لیژنەی یاسای پەرلەمان سەقاڵی کۆبوونەوەی فراوانن لەگەڵ لایەن پەیوەندیدارەکان، بەمەبەستی تاوتوێکردنی هەموارکردنەوەی یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددەی هۆشبەر.
لەلایەکی دیکەوە: لیژنەی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکەرە دەروونییەکان ڕایگەیاندووە، ژمارەیەک کارگەی بەرهەمهێنای ماددەی هۆشبەریان لە پارێزگاکانی بەسرە، سەماوە و سلێمانی دەستیان بەسەردا گیراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 31 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا لە کۆبوونەوەدان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت





