
کەمپێکی ئاوارەکان لە هەرێمی کوردستان. وێنە - ئەرشیف
ئاڤا نیوز
کۆمیسیۆنی باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران دەڵێت، زیاتر لە 300 هەزار پەنابەری وڵاتانی دیکە لە عێراق دەژین کە 90%ـیان خەڵکی سووریان، لەو ژمارەیەش 85%ـیان هەرێمی کوردستانیان بۆ شوێنی ژیانیان هەڵبژاردووە.
چیرۆکی سەرەکی: لە پاڵ پەنابەران، نزیکەی ملیۆنێک عێراقیش لە شوێنی خۆیان ئاوارە بوون کە زۆرینەیان لە دەرەوەی کەمپەکان دەژین، 109 هەزار ئاوارەی شارەکانی دیکەی عێراقیش لە 21 کەمپی هەرێمی کوردستان دەژین.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: کۆمیسیۆنی باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران لە کۆتا ڕاپۆرتی خۆیدا کە بۆ ساڵی 2024 بڵاویکردووەتەوە ئاماژەی بەوەکردووە، 338 هەزار و 138 پەنابەر لە عێراق دەژین و بەم جۆرە دابەش بوون:
٠ 303 هەزار و 611 پەنابەریان سوورین
٠ نۆ هەزار و 582 پەنابەری دیکە
٠ نۆ هەزار و 447 پەنابەری ئێرانین
٠ هەشت هەزار و 213 پەنابەری تورکیا
حەوت هەزار و 285 پەنابەری فەڵەستینین
ژمارەکان وا دەڵێن: 85%ـی پەنابەران لە هەرێمی کوردستانن و 15% دیکەی تریش لە پارێزگاکانی دیکەی عێراق دەژین، لەناو ئەو پەنابەرانەی لە هەرێمی کوردستان دەژین، 73%ـیان لە ناوچەکانی دانیشتووان و شارەکان دەژین، 27%ـیشیان لەناو نۆ کەمپدان، کە چوار کەمپیان لە هەولێر و چواریان لە دهۆک و یەک کەمپیش لە سلێمانییە.
ئەمەش بزانە: بودجەی تەرخانکراو بۆ هاوکاریکردنی پەنابەران 92% کورتهێنانی هەیە، ئەوەش گرفت بۆ دابینکردنی خزمەتگوزارییەکانی وەک پەروەردە و تەندروستی و هاوکاری کۆمەڵایەتی دروستدەکات.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 31 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا لە کۆبوونەوەدان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت






