ئاڤا نیوز
دەستەی مامۆستایانی سەر بە زانکۆکانی دهۆک، زاخۆ، پۆلیتەکنیکی دهۆک و ئاکرێ، ماوەی ساڵێکە پارەی کرێی وانەی زیادە و کرێی مامۆستایانی سەردان و کرێی خوێندنی ئێوارانیان بۆ خەرج نەکراوە، داوا لە ئاڤا دەکەن بەدواداچوون بۆ کێشەکەیان بکەن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: کرێی وانەی زیادە بۆ ئەو مامۆستایانەیە کە لەدوای تەواوبوونی خشتەی خۆیان بەشی (حسە)ی دیکە دەڵێنەوە، بەمەش پارەیان بۆ هەژمار دەکرێت، سەردان جۆرێکی دیکەی خەرجکردنی پارەیە بۆ ئەو مامۆستایانەی کە لە زانکۆیەک یان پەیمانگەیەک بۆشایی مامۆستا هەیە، ئەو دەچێت و وانە دەڵێتەوە، کرێی خوێندنی ئێوارانیش هەیە ئەوەش جۆرێکی دیکەیانە.
زانیاریی زیاتر: لە مانگی یەکی 2024 ـەوە ئەو پارانەیان بۆخەرج نەکراوە، مامۆستا هەیە پێنج ملیۆن دیناری کەوتووەتە لای حکومەت و بۆی خەرج نەکراوە.
لێدوانی فەرمی: دڵشاد عەبدولجەبار، یاریدەرەری سەرۆکی زانکۆی دهۆک بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی دەڵێت، "بڕیاری خەرجکردنی پارەکە دراوە و چەکەکانیشمان لە گەنجینەکان وەرگرتووەتەوە، بەڵام لە بانک پارەی کاش نییە، بۆیە تا ئێستا خەرج نەکراوە، هەرکاتێک پارەی کاش بەگوێرەی پێویست بەردەست بێت، پارەکە وەردەگرین و دابەشی دەکەین."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 35 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن






