
دیمەنی دوای کەوتنە خوارەوەی بۆمبەکان
ئاڤا نیوز
سوپای کۆریای باشوور 8 بۆمبی 225 کیلۆگرامی بەسەر شارێکی خۆیدا فڕیدا و لە ئەنجامدا 15 کەسی بریندار کرد.
وێنە گەورەکە: فڕۆکە جەنگییەکانی هێزی ئاسمانی کۆریای باشوور لە کاتی مانۆڕێکی سەربازیدا بە هەڵە هەشت بۆمبیان بەسەر شارێکدا فڕێدا. له ئەنجامی ئەو هەڵەیە و له بۆردومانەکەدا 15 هاوڵاتی برینداربوون.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بایک یۆنگ هیون، سەرۆکی شارەوانی پۆچیۆن ئەو شارەی بۆمباران کراوە ڕایگەیاند: لە کاتی مانۆڕێکی سەربازی، دوو فڕۆکەی جەنگی F-16ـی هێزی ئاسمانی کۆریای باشوور هەشت بۆمبی 225 کیلۆگرامی Mk82ـیان فڕێداوە بەهەڵە لە ناوچەیەکی نیشتەجێبوونی پۆچیۆن کەوتوونەتە خوارەوە کە 40 کیلۆمەتر لە باکوری ڕۆژهەڵاتی سیئۆلی پایتەختی کۆریای باشوور دوورە.
زانیاری زیاتر: کاربەدەستێکی سەربازی کە نەیویستووە ناوی ئاشکرا بکرێت ڕایگەیاندووە: ڕووداوەکە بەهۆی "هەڵەی چوونە ناوەوەی یەکێک لە فڕۆکەوانەکان"بووە، هاوکات دوو فڕۆکەی جەنگی هەریەکەیان چوار بۆمبیان فڕێداوە و هەموویان تەقیونەتەوە، هەروەها بەرپرسانی سەربازی ڕایانگەیاند مانۆڕەکانمان ڕاگرتووە تا زانیاری تەواومان دەستدەکەوێت.
ئەمەش بزانە: ئەم شارە کەوتووەتە نێوان سنووری هەردوو وڵاتی کۆریای باشوور و کۆریای باکوور، چەندین ساڵە هاووڵاتییانی ئەم شارە نارەزایی دەردەبڕن بەهۆی ئەم مانۆڕە سەربازییانەی کە وڵات ئەنجامی دەدات لە ناوچەکەیان، لەگەڵ ئەم ناڕەزایەتییە هاوکات بڕیارە مانۆڕە هاوبەشەکانی نێوان کۆریای باشوور و ئەمەریکا لە 10 تا 20-3-2025 لە هەمان ناوچەی پۆچیۆن بەڕێوەبچێت بە ئامانجی "بەهێزکردنی ئامادەیی هاوپەیمانێتی" لە دژی هەڕەشەکانی کۆریای باکوور.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بیروڕا
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بازەکە لەسەر شانی کێ دەنیشێتەوە و کێ دەبێتە سەرۆکوەزیران؟
- تەندروستی
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
دەرهێنانی پەراسوو بۆ جوانکاری کاریگەریی خراپی لەسەر تەندروستی هەیە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
چیرۆکی سێرگی ئیڤانۆڤ، شێخ داراکەی ڕووسیا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئێران یاسایەک بۆ ئەو پیاوانەی لە هاوسەرەکانیان جیا دەبنەوە دەردەکات
9 کاتژمێر لەمەوپێش

شەشەم فێستیڤاڵی پایزەی کەلار کرایەوە
13 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ نمایشی ئۆرکێسترای موزیكی كوردی - جیهانی
14 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ یەکەم بارانی پاییز سرووشتی بیارەی جوانتر کردووە
17 تشرینی دووەم

ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق پاڵپشتی بۆ هاندەرانی یانەی زاخۆ ڕادەگەیێنێت
17 تشرینی دووەم
- جیهان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
سوپای پاکستان 30 چەکداری تاڵیبانی پاکستان دەکوژێت
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ و مەمدانی کۆ دەبنەوە
- جیهان
- 19 تشرینی دووەم
کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ لەگەڵ شاندی سعوودیە سەردانی ترەمپ دەکات
- هەواڵ
- 19 تشرینی دووەم
سعودییە مەرجی هەیە بۆ چوونە ناو ڕێککەوتنەکانی ئیبراهیمی





