
نیکی هەیلی و دۆناڵد ترەمپ
ئاڤا نیوز
لە 15 ویلایەتی ئەمریكا هەڵبژاردنی بەرایی پارتی كۆمارییەكان كرا، بەپێی ئەنجامەكانی هەڵبژاردن، ترەمپ توانی بەسەر هەر شەش كاندیدەكەی دیكەی كۆمارییەكاندا سەربكەوێت، كە بەهێزترینیان نیكی هەیلی بوو.
وێنە گەورەكە: سووپەر تویزدەی گرنگییەكی گەورەی هەیە لە هەڵبژادنەكانی ئەمریكادا، هەر كاندیدێك بتوانێت دەنگی زۆربەی نوێنەرەكانی ئەو 15 ویلایەتە بباتەوە كە سێشەممە دەنگیان داوە، وەك ئەوە واییە دەنگی تەواوی ئەمریكای بردێت.
لە هەڵبژاردنە بەراییەكەدا، كە دۆناڵد تڕەمپ و نیكی هەیلی، ڕۆن دیسانتیس، ڤیڤێک ڕاماسوامی، ئاسا هۆتچییتسۆن و کریس کریستی، كاندیدی سەرەكی بوون بۆ ئەوەی ببنە كاندیدی یەكلاكەرەوەی ئەمریكا بۆ پۆستی سەرۆككۆماری ئەمریکا، بەڵام ترەمپ توانی بە دەنگێكی زۆر پێش هەموویان بكەوێت
ژمارەكان وادەڵێن: لە كۆی دەنگی هەزار و 99 نوێننەری ویلایەتەكاندا:
دۆناڵد ترەمپ، دەنگی 995 نوێنەری بەدەستهێنا.
نیكی هەیلی، دەنگی 89 نوێنەری بەدەستهێنا.
ڕۆن دیسانتیس، دەنگی 9 نوێنەری بەدەستهێنا.
ڤیڤێک ڕاماسوامی، دەنگی 3 نوێنەری بەدەستهێنا.
كریس كریستی، ڤیڤێک ڕاماسوامی و ئاسا هۆتچییتسۆن دەنگی هیچ نوێنەرێکیان بەدەست نەهێنا.
لە 15 ویلایەتەكەدا دۆناڵد ترەمپ بە نزیكەی 95%ی دەنگەكانی بەدەستهێنا و نیكی هەیلیش 5%ی دەنگەکان.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بڕیارە 15-11-2024 هەڵبژاردنی كۆتایی بۆ سەرۆكی ئەمریكا بكرێت و كێبڕكێی بەهێز لە نێوان جۆ بایدن و دۆناڵ ترەمپە. زۆربەی ڕاپرسییەكان دەڵێن دۆناڵد ترەمپ لەپێش جۆ بایدنە و دەبێتەوە سەرۆكی ئەمریكا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 25 خولەک لەمەوپێش
فەزڵ شاكر دادگایی دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئێران یاسایەک بۆ ئەو پیاوانەی لە هاوسەرەکانیان جیا دەبنەوە دەردەکات
6 کاتژمێر لەمەوپێش

شەشەم فێستیڤاڵی پایزەی کەلار کرایەوە
9 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ نمایشی ئۆرکێسترای موزیكی كوردی - جیهانی
10 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ یەکەم بارانی پاییز سرووشتی بیارەی جوانتر کردووە
17 تشرینی دووەم

ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق پاڵپشتی بۆ هاندەرانی یانەی زاخۆ ڕادەگەیێنێت
17 تشرینی دووەم
- جیهان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
سوپای پاکستان 30 چەکداری تاڵیبانی پاکستان دەکوژێت
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ و مەمدانی کۆ دەبنەوە
- جیهان
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ لەگەڵ شاندی سعوودیە سەردانی ترەمپ دەکات
- هەواڵ
- 19 تشرینی دووەم
سعودییە مەرجی هەیە بۆ چوونە ناو ڕێککەوتنەکانی ئیبراهیمی





