مەترسی هەیە عێراق لە دوو ڕۆژی داهاتوودا نزیکەی نیوەی كارەباکەی لە دەست بدات
- عێراق
- 6 ئازار

باڵەخانەی وەزارەتی کارەبای عێراق
ئاڤا نیوز
وادەی لێخۆشبوونی ئەمریکا بۆ هاوردەکردنی غازی ئێران لەلایەن عێراقەوە لە دوو ڕۆژی داهاتوودا کۆتایی دێت و بەو هۆیەشەوە عێراق ڕووبەڕووی قەیرانی کەمیی کارەبا دەبێتەوە. لە ئەگەری بڕینی ئەو غازەش عێراق هیچ جێگرەوەیەکی نییە بۆ ئەوەی پێداویستییەکانی پڕ بکاتەوە.
وێنە گەورەکە: لە چوارچێوەی تووندکردنەوەی سزاکانی سەر ئێران، ئەو لێخۆشبوونەی به عێراق درابوو بۆ هاوردەکردنی کارەبا و غاز له ئێرانەوە، لەلایەن دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا هەڵوەشێنرایەوە.
ئەوەی لەوبارەیەوە دەگوترێت: ڕۆژی 27ی شوبات فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق لە دیدارێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندبوو: ئەمریکا پرسی ڕاگرتنی هاوردەکردنی گازی لە ئێرانەوە لەگەڵ بەغدا باسکردووە.
بە تەنیشت ئەم بابەتەوە: پێشتر وەزارەتی کارەبای عێراق ڕایانگەیاندبوو، بە وەستانی هاوردەکردنی غازی ئێران ڕووبەڕووی ئاستەنگی گەورە دەبینەوە و 40%ی بڕی پێویستی کارەبای نیشتمانی لە دەست دەدەین و تا ئێستاش هیچ جێگریەوەک بۆ ئەم غازە نییە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: حکومەتی عێراق بۆ هاوردەکردنی 20 ملیۆن پێ سێجا غازی ڕۆژانە، لە 19-10-2024 ڕێککەوتنێکی لەگەڵ تورکمانستان واژۆ کردووە، ئەمەش دوابەدوای گرێبەستێک بۆ ئاڵوگۆڕی غاز لەنێوان ئێران و تورکمانستان و دواتر دابینکردنی بۆ عێراق.
مەترسییە پێشبینکراوەکان: باسم غرێباوی، ئەندامی لیژنەی کارەباو وزە لە پەرلەمانی عێراق، ئەو کۆمپانیایەی ئەرکی گواستنەوەی غازی تورکمانستانی بۆ عێراق لە ڕێگەی ئێرانەوە پێ سپێردراوە ڤیتۆی ئەمریکای لەسەر.
ڕێککەوتنکە بەم شێوەیەیە: کۆمپانیای "Loxstone Energy"ی سویسری بەرپرسیار دەبێت لە گواستنەوەی غاز لە تورکمانستانەوە بۆ عێراق، لە ڕێگەی تۆڕی بۆری غازی ئێرانییەوە، بە بەکارهێنانی میکانیزمی ئاڵوگۆڕی "Swap"، بۆ دڵنیابوون لە کارایی و نەرمی پرۆسەی گواستنەوە.
- بەغدا ڕاستەوخۆ لە ڕێگەی بانکی بازرگانی عێراقەوە پارەی تورکمانستان دەدات و بەشێک لەو غازەی کە عێراق دەیکڕێت وەک کرێی گواستنەوە بۆ ئێران دەبڕدرێت.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 16 خولەک لەمەوپێش
مەزڵووم عەبدی و تۆم باراک لە هەولێر کۆدەبنەوە
- کوردستان
- 36 خولەک لەمەوپێش
80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت






