گوتەبێژی حکومەت: هەڵمەتێکی میدیایی مەبەستدار دژی پرۆژەی ڕووناکی دەستپێکردووە
- کوردستان
- 6 ئازار

پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
گوتەبێژی حکومەت باس لەوە دەکات کە هەڵمەتێکی میدیایی مەبەستدار دژی پرۆژەی ڕووناکی دەستپێکردووە و دەیانەوێت لە گرنگی پڕۆژەکە بدەن، دەشڵێت حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ دابەشکردنی غازی ماڵان گرێبەستی لەگەڵ هیچ کۆمپانیایەک نەکردووە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لە چەند کەناڵێک وا بڵاوکراوەتەوە کە حکومەت گرێبەستی لەگەڵ کۆمپانیایەک کردووە بۆ دابەشکردنی غازی ماڵان بەسەر هاووڵاتییان، ئەو هەواڵانە دوورن لە ڕاستییەوە.
- حکومەتی هەرێمی کوردستان گرێبەستی لەگەڵ هیچ کۆمپانیایەک نییە.
- دابەشکردنی غازی ماڵان بە هەمان سیستمی ئێستا دەبێت.
- دابەشكردنی غاز بە نرخی پاڵپشتیکراوی حکومەت دەبێت.
لەلایەکی دیکەوە: لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیێنراوەکەی وتەبێژی حکومەتدا هاتووە، ماوەیەکە هەڵمەتێکی میدیای مەبەستدار دژی پڕۆژەی ڕووناکی دەستیپێکردووە و دەیانەوێت لە گرنگی پڕۆژەکە بدەن.
- بە ڕەچاوکردنی بەرژەوەندی هاووڵاتیان حکومەت پلانی خۆی لە هەموو کوردستان جێبەجێ دەکات.
- بۆیەکەمجار و دوای چەندین ساڵ حکومڕانی هاونیشتمانیان دەبنە خاوەنی کارەبای 24 کاتژمێری.
- ژمارەی هاوبەشانی پڕۆژەی ڕووناکی گەیشتووەتە 86 هەزار خێزان.
- لە داهاتوودا هەموو هاونیشتمانیان سوودمەند دەبن لە کارەبای ڕووناکی.
- لەمەودوا داوای یاسایی لەسەر ئەو کەناڵانە تۆمار دەکەین کە هەواڵی ناڕاست بڵاودەکەنەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
فەرماندەیەکی هەسەدە بۆ پۆستی جێگری وەزیری بەرگریی سووریا دیاری کرا
- ژینگە
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بارانبارین دەستپێدەکات
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕکابەرەکەی ئەردۆغان نەخشەڕێگای خۆی بۆ چارەسەرکردنی پرسی کورد دەخاتەڕوو
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئارش؛ ئەو سیخوڕەی لە ناو دڵی ئێراندا کاری بۆ ئیسرائیل کرد
9 کاتژمێر لەمەوپێش

ڕاستییەک لەبارەی دەرمانی ADHD ئاشکرا دەبێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ لە نێپاڵ مەراسیمی خۆشۆردنی پیرۆز ئەنجامدرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش

کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
29 کانوونی دووەم

سوورییەکان بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر دەبەستن
29 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
فەرماندەیەکی هەسەدە بۆ پۆستی جێگری وەزیری بەرگریی سووریا دیاری کرا
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
بەفەرمی کوردێک وەک پارێزگاری حەسەکە دەستنیشان کرا
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ ڕووخانی پردی قەرەچەم هاتووچۆ لە گەرمیان پەکدەخات
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ پشتگیری ڕۆژئاوای کوردستان لە ئەڵمانیا خۆپیشاندانێکی گەورە بەڕێوەدەچێت
- کوردستان
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
حکومەتی هەرێمی کوردستان بەشداری گفتوگۆکانی ڕێککەوتننامەی سیداو لە جنێڤ دەکات






