
بارهەڵگرێک لە دەروازی سنووریی نێوان عێراق و ئوردن کە ژمارەیەک سەر مەڕی هەڵگرتووە
ئاڤا نیوز
دەستەی دەروازە سنوورییەکان عێراق، لە دەروازەی تڕێبیلەوە چەند بارهەڵگرێکی بە دوو هەزار سەر مەڕی نەخۆشەوە دووبارە بۆ ئوردن گەڕاندەوە.
وێنە گەورەکە: حکومەتی عێراق ڕێکارەکانی پەیوەست بەهاوردەکردنی ئاژەڵ چڕکردووەتەوە دوای ئەوەی ناوەڕاستی مانگی ڕابردوو لە بەغدا و سێ پارێزگای دیکە هەزاران ئاژەڵ، بەتایبەتیش گامێش، تووشی ڤایرۆسی دەم و پەلەکانی ئاژەڵ بوون و بەو هۆیەوە زیانی زۆری دارایی بە ئاژەڵداران گەیاندووە، هۆکاری بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکەش دەگەڕێتەوە بۆ هاوردەکردنی گامێشی نەخۆش لە وڵاتانی دەرەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: دەستەی دەروازە سنوورییەکانی عێراق ڕایگەیاند:
- سەر لەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 6-3-2025 چەند بارهەڵگرێک کە دوو هەزار سەر مەڕی نەخۆشیان بارکردبوو و بەنیازبوون لە ئوردنەوە هاوردەی عێراقی بکەن، لەدەروازەی تڕێبیلەوە ڕێگەیان پێنەدرا بێنە نێو خاکی عێراقەوە و گەڕێنرانەوە بۆ دیوی ئوردن.
- دوای ئەوەی ڕێکاری وردی پشکنینیان بۆ کراوە لەلایەن کادرە پزیشکییە تایبەتمەندەکانی ڤێتێرنەرییەوە ، دەرکەوتووە سەرجەم ئەو مەڕانە نەخۆشن و گۆشتەکەیان بۆ خواردن ناگونجێت.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 15 خولەک لەمەوپێش
مەزڵووم عەبدی و تۆم باراک لە هەولێر کۆدەبنەوە
- کوردستان
- 35 خولەک لەمەوپێش
80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت





