وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا بۆ ئاڤا: پێویستە ئاشتی و سەقامگیری سووریا لەم قۆناغەدا بپارێزرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 7 ئازار

هێزەکانی ئاسایشی سووریا. وێنە - AFP
ئاڤا نیوز
وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا بۆ ئاڤا دووپاتیکردەوە، وڵاتەکەی جەخت لە گرنگی پاراستنی ئاشتی و سەقامگیری سووریا لەم قۆناغەی ڕاگوزەری سیاسی دەکات، پابەندن بە بەرەنگاربوونەوەی تاوانباران لەو وڵاتە.
وێنە گەورەکە: شەوی ڕابردوو لە شاری لازقیە و لە ناوچەی کەناراوەکانی ڕۆژئاوای سووریا هێز و چەکدارەکانی پاشماوەی ڕژێمی بەشار ئەسەد هێرشیان کردە سەر هێزەکانی ئاسایشی حکومەتی سووریا و لە ئەنجامی شەڕ و پێکدادانی نێوان هەردوو هێزەکە دەیان کەس کوژران.
لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەکی دیپلۆماسی لە وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا بە ئاڤای ڕاگەیاند:
٠ جەخت لە گرنگی پاراستنی ئاشتی و سەقامگیری سووریا لەم قۆناغەی ڕاگوزەری سیاسی دەکەین.
٠ وڵاتەکەمان پابەندبوونی خۆی بە بەرەنگاربوونەوەی هەموو ئەو تاوانانەی لە سوریا ئەنجامدراون، و جێبەجێکردنی پرۆسەی دادپەروەری ڕاگوزەری کە ڕێز لە مافە بنەڕەتییەکان دەگرێت، دووپات دەکاتەوە.
٠ بەداخەوەین بۆ گیانلەدەستدانی چوار هاوڵاتی مەدەنی لە ڕووبەڕووبوونەوەکانی دوێنێی باکووری ڕۆژئاوای سووریا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 18 خولەک لەمەوپێش
پرۆسەی هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری عێراق دوادەخرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
25 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
25 کانوونی دووەم

نیویۆرک پایتەختی ملیاردێرەکانی جیهانە
25 کانوونی دووەم

ژاپۆن خێراترین شەمەندەفەری جیهان دروست دەکات
25 کانوونی دووەم

ژیریی دەستکرد لە کاتی خەودا 130 نەخۆشی ئاشکرا دەکات
25 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاگربەست لە ڕۆژئاوا بەردەوام پێشێل دەکرێت؛ بەهۆیەوە شەهید و بریندار هەیە
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران: ڕێز لە ئیرادەی گەلی عێراق دەگرین






