
شەڕ و پێکدادانی نێوان چەکدارانی سوپای سووریا و پاشماوەکانی بەشار ئەسەدی سەرۆککۆماری پێشووی سووریا
ئاڤا نیوز
وەزارەتی دەرەوەی عێراق نیگەرانی قووڵی خۆی لە پێشهاتە ئەمنییە بەردەوامەکانی سووریا دەردەبڕێت و هاوکات دووپات لە هەڵوێستی پتەوی خۆی دەکاتەوە و داوای پێویستی پاراستنی هاووڵاتیانی مەدەنی دەکات.
وێنە گەورەکە: ماوەی سێ ڕۆژە شەڕ و پێکدادانەکان لە نێوان سوپای سووریای نوێ و پاشماوەی چەکدارانی سەر بە بەشار ئەسەد لە لازقییە بەردەوامە و تاوەکو ئێستا بەهۆیەوە بە زیاتر لە 80 کەس کوژراون.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوی وەزارەتی دەرەوەی عێراق، وەزارەتی دەرەوە بە نیگەرانییەکی زۆرەوە بەدواداچوون بۆ پێشهاتە ئەمنییە بەردەوامەکانی سووریا و کاردانەوەی جددییان لەسەر ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە دەکات.
- هەڵوێستی عێراق جێگیرە کە داوای پێویستی پاراستنی هاووڵاتیانی مەدەنی و ڕزگارکردنیان لە بەڵای ململانێکان دەکات.
- داوا دەکەین هەموو لایەک دان بەخۆیاندا بگرن و کاری لەپێشینەیان زمانی گفتوگۆ و پەسەندکردنی چارەسەری ئاشتییانە بێت لەبری پەرەسەندنی سەربازی.
- بە هەموو شێوەیەک بەئامانجگرتنی هاووڵاتیانی مەدەنی بێتاوان ڕەتدەکەینەوە.
- هۆشداری لە بەردەوامی تووندوتیژی دەدەین کە دەبێتە هۆی گەورەترکردنی قەیرانەکە و قووڵکردنەوەی دۆخی ناسەقامگیری ناوچەکە، ئەمەش دەبێتە ڕێگر لەبەردەم هەوڵەکان بۆ گەڕاندنەوەی ئاسایش و ئارامی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 15 خولەک لەمەوپێش
مەزڵووم عەبدی و تۆم باراک لە هەولێر کۆدەبنەوە
- کوردستان
- 35 خولەک لەمەوپێش
80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت






