
یەشار گولەر، وەزیری بەرگریی تورکیا
ئاڤا نیوز
یەشار گولەر، وەزیری بەرگریی تورکیا ڕەتدەیکاتەوە ئاگربەست لەگەڵ پەکەکە بکەن و دەڵێت: پێویستە بە زووترین کات پەکەکە و درێژکراوەکانی بە بێ مەرج خۆیان هەڵوەشێننەوە و دەستبەجێ چەکەکانیان ڕادەست بکەن.
وێنە گەورەکە: تورکیا ڕژدە لەسەر ئەوەی پەکەکە و سەرجەم گرووپەکانی دیکەی سەر بەو ڕێکخراوە، بەبێ مەرج خۆیان هەڵبوەشێننەوە و چەکەکانیان ڕادەستی حکومەتی تورکیا بکەنەوە، پەکەکەش بۆ بەستنی کۆنگرەو خۆهەڵوەشاندنەوەی مەرجی ئەوەی هەیە کە" ئۆجەلان سەرپەرشتی کۆنگرەکە بکات و ئازادانە چالاکییەکانی ئەنجام بدات".
لێدوانی فەرمی: گولەر لە مەراسیمێکی دەرچووانی خوولی سەربازیی تورکیا لە بەڵکێسیر گوتارێکی دا و گوتی: پەکەکە و سەرجەم درێژکراوەکانی لە ژێر ناوی جیاواز، لە جوگرافیای جیاواز چالاکی دەکەن، پێویستە بەزووترین کات و بەبێ مەرج خۆیان هەڵبوەشێننەوە و دەستبەجێ چەکەکانیان ڕادەست بکەنەوە. ئەو گوتیشی، "هەرگیز شتێک نییە بەناوی ئاگربەست".
ئەوەی لە بارەیەوە دەگوترێت: وشەی "ئاگربەست" لە ڕاگەیێنراوەکەی پەکەکە پرسیار و تێڕامانی لای دەسەڵاتدارانی تورکیا دروست کردووە بە "دروستکردنی سەرلێشێواندن" ناوی دەبەن کە ئامانج لێی درێژکردنەوەی پرۆسەکە بێت، دەڵێن: لە دەقی پەیامەکەی ئۆجەلاندا داوای ئاگربەست نەکراوە تاوەکو پەکەکە باسی ئاگربەست بکات. حکومەتی تورکیاش بە ئاگربەست ڕازی نییە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- تەندروستی
- 2 خولەک لەمەوپێش
بەکارهێنانی پیستۆک هەڕەشە لە بیستنی گەنجان دەکات
- کوردستان
- 34 خولەک لەمەوپێش
پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هەولێر نرخی خانووبەرە بەرزدەکاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی: بەهرەی گەنجەکانمان شانازییەکی گەورەیە
13 تەممووز
بەهۆی شەڕی پەکەکەو تورکیاوە سەدان گوندی هەرێمی کوردستان چۆڵکراون
12 تەممووز
چارەسەرێکی ئازاری درێژخایەن ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی بیرچوونەوە زیاد دەکات
12 تەممووز
هونەرمەندێکی کورد دەوێت لە چەکە سووتاوەکانی پەکەکە بەرهەمێکی هونەری دروست بکات
12 تەممووز
قسەی دڵی خەڵک لەبارەی مووچە؛ کاتی هەڵوێست و بڕیارە بەرامبەر بەغدا
10 تەممووز
- کوردستان
- 20 خولەک لەمەوپێش
فەرماندەیەکی سەربازی داوا دەکات چەکدانانی پەکەکە شنگالیش بگرێتەوە
- کوردستان
- 34 خولەک لەمەوپێش
پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هەولێر نرخی خانووبەرە بەرزدەکاتەوە
- هەواڵ
- 44 خولەک لەمەوپێش
گەڕێکی دیکەی سەردانەکانی شاندی دەم پارتی دەستپێدەکەنەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بە ئامادەبوونی سەرۆک بارزانی کۆبوونەوەی پارتی و یەکێتی دەستیپێکرد
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
نزیکەی یەک ترلیۆن دینار لە نۆ پرۆژەی ئاو خەرج دەکرێت