
سوپای سووریا لە دەروازەی تەرتووس
ئاڤا نیوز
ئەمینداری گشتیی عەسائیب ئەهلی حەق، نیگەرانی قووڵی خۆی دەردەبڕێت سەبارەت بە زیادبوونی تووندوتیژییەکان لە سووریا بەتایبەتی لەو ناوچانەی کە لەژێر کۆنترۆڵی گرووپە چەکدارەکاندا ئەوانەی "مێژوویەکی تیرۆریستییان" هەیە.
وێنە گەورەکە: شەڕ و پێکدادانەکانی نێوان سوپای سووریای نوێ و پاشماوەی چەکدارانی سەر بە بەشار ئەسەد لە لازقیە پێدەنێتە ڕۆژی سێیەم و تاوەکو ئێستاش بە هۆیەوە بە سەدان کەس کوژران.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: قەیس خەزعەلی، ئەمینداری گشتیی عەسائیب ئەهلی حەق، ڕایگەیاند: ئەم گرووپانە کە خۆیان لەژێر پەردەی هێزە ئەمنییەکان حەشارداوە، عەلەوییەکان دەکەنە ئامانج، پێویست بەوە دەکات هەنگاوی بە بەپەلە لەلایەن کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییەوە بگیرێتە بەر بۆ پاراستنیان.
- بێدەنگی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لە بەرامبەر ئەم کۆمەڵکوژییانە قبوڵکراو نییە و داوا لە وڵاتانی چالاک و ناچالاک لە گۆڕەپانی سووریا دەکەین بە بەرپرسیارێتی خۆیان هەستن و دەستێوەردان بکەن بۆ ڕاگرتنی ئەم پێشێلکاریانە و پاراستنی هاووڵاتیانی عەلەوی.
- پێویستە تووندوتیژییەکان بوەستێنرێن و کار لەسەر چارەسەرێکی سیاسی گشتگیر بکرێت کە مافەکانی هەموو سوریاییەکان بەبێ جیاوازی دەستەبەر بکات.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بە گوێرەی ئامارەکانی ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ، ئاماری کوژراوەکان لە ڕیزەکانی سوپاو پاشماوەکانی ڕژێم و خەڵکی سڤیل بەرزبووەتەوە بۆ زیاتر لە 500 کەس.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 16 خولەک لەمەوپێش
مەزڵووم عەبدی و تۆم باراک لە هەولێر کۆدەبنەوە
- کوردستان
- 36 خولەک لەمەوپێش
80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت






