
کۆبونەوەی سەرۆکی لیژنەی دارایی عێراق و ڕێکخەری باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق
ئاڤا نیوز
عێراق نیگەرانییەکانی لەبارەی ڕاگرتنی هاوردەکردنی غازی ئێران و سزای بانکەکان دەگەیێنێتە ئەمریکا و پێیوایە بەهۆی ڕاگرتنی هاوردەکردنی گازەوە سیستمی کارەبای نیشتمانی ڕووبەڕووی داڕمان دەبێتەوە و داوا لە وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکاش دەکات پێداچوونەوە بە سیاسەتەکانی لەسەر کەرتی دارایی و بانکی عێراق بکات.
وێنە گەورەکە: ئەمریکا کۆتایی بە بڕیاری لێخۆشبوونی کڕینی غازی ئێرانی لەلایەن عێراقەوە هێنا کە پێشتر وەک هاوکاری و ئاسانکارییەک بۆ عێراق دەریکردبوو تاوەکو بتوانێت لەو ڕێگەیەوە کارەبا بەرهەمبهێنێت. هاوکات لە ڕابردووشدا سزای بەسەر چەندین بانکی عێراقی سەپاندووە.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی یەکشەممە 2025-03-09، عەتوان عەتوانی، سەرۆکی لیژنەی دارایی و دانیال ڕوبینشتاین، ڕێکخەری باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق، کۆبوونەوە. تێیدا گفتوگۆ لەبارەی پرسی سزاکانی ئەمریکا و کاریگەرییان لەسەر کەرتی کارەبا، بەتایبەتی لە بابەتی قسەکردن لەسەر کۆتاییهاتنی ماوەی بەخشینی عێراق لە هاوردەکردنی گازی ئێرانی کرا.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوی عەتوان عەتوانی، سەرۆکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق:
٠ پەیامی گرنگی حکومەتی عێراقمان پێ گەیاندن لەبارەی ڕاگرتنی هاوردەکردنی گاز کە دەرهاویشتەی کارەسات دەبێت لەسەر گەلی عێراق، بەتایبەتی لە وەرزی هاویندا، چونکە دەبێتە هۆی دارمانی سیستەمی کارەبای نیشتمانی، بەهۆی نەبوونی هیچ جێگرەوەیەک لەم کاتەدا.
٠ داوامان کرد ئەمریکا پێداچوونەوە بکات بە سیاسەتی فشارەکان کە وەزارەتی گەنجینە پیادەی دەکات لەسەر کەرتی دارایی و بانکی لە عێراق لەڕێگەی سەپاندنی سزای بەردەوام لەسەر بانکە ناوخۆییەکان.
٠ عێراق گۆڕانێکی جۆریی لە سیاسەتی پابەندبوون و گواستنەوە داراییەکاندا کردووە، سەرەڕای ئەوەش بە سزای بەکۆمەڵ سەری سورماوە کە بانکە عێراقییەکانی کردووەتە ئامانج بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەخت و بەبێ هۆکارێکی ڕاگەیەنراو یان تەنانەت ئاگادارکردنەوەی بانکی ناوەندی عێراقیش، ئەمەش کێشەیەکی گەورەی بۆ دروستکردووین و کاریگەری کردووەتە سەر کار و چالاکی کەرتی بانکی.
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: دانیال ڕوبینشتاین، بەڵێنی دا ئەم پەیامانە بگەیەنێتە حکومەتی وڵاتەکەی بەهیوای دۆزینەوەی چارەسەر و ڕێگاچارەی هەمیشەیی و بەو شێوەیەی کە بەرژەوەندی هەردوو گەلی دۆست بەدی بهێنێت، لەو ڕوانگەیەشەوە ڕایگەیاند: هاوردەکردنی گازی سروشتی هەتا ئێستا لە دەرەوەی سزاکانە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 47 خولەک لەمەوپێش
کاتی ناردنی مووچەی مانگی 10 ئاشکرا کرا
- کوردستان
- 48 خولەک لەمەوپێش
مەرجەعی عەلەوییەکانی سووریا بانگەوازی مانگرتنی سەرانسەری دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

سەرچاوەی زەڵم جوانییەکی تایبەت لە دڵی هەورامان
4 کاتژمێر لەمەوپێش

چەند کەسێک شوێنەوارێک لە گوندی جۆلەمێرگی خەلیفان دەشێوێنن
14 کاتژمێر لەمەوپێش

وێنە و ڤیدیۆ تۆمارکردن لە کاتی فەریزەی حەج قەدەغە کرا
16 کاتژمێر لەمەوپێش

سوودانی لە گرووپەکانی وەتسئەپی چوارچێوەی هەماهەنگی دەردەکرێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش

دروستکردنی چەند ڕۆبۆتێک سەرنجی دنیای هونەری دیجیتاڵی بەلای خۆیدا ڕاکێشاوە
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوپەیمانیی نەسر: ئەم هەفتەیە کاندیدی پۆستی سەرۆکوەزیران یەکلایی دەکرێتەوە
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
سووننەکان چوار مەرج بۆ کاندیدی پۆستی سەرۆک پەرلەمان دیاری دەکەن
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکوەزیرانی هۆڵەندا سەردانی عێراق دەکات؛ چەندین یاداشتی هاوبەش واژۆ دەکرێت
- هەواڵ
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی لە گرووپەکانی وەتسئەپی چوارچێوەی هەماهەنگی دەردەکرێت
- هەواڵ
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
لە زیقار 18 کەس بە تۆمەتی هەڕەشەی ئەلیکترۆنی و جادوو دەستگیرکران






