بەپێشنیازی فراكسیۆنی پارتی، زانكۆی كەركووک ڕێگەدەدات قوتابیان جلی كوردی بپۆشن
- کوردستان
- 10 ئازار

باڵەخانەی زانکۆی کەرکووک
ئاڤا نیوز
دوای ڕووداوەکانی شازدەی ئۆکتۆبەری 2017، بۆ یەکەمجار لەسەر پێشنیازی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان، زانکۆی کەرکووک ڕەزامەندی دا لەسەر پۆشینی جلی کوردی و نەتەوەیی بە قوتابیان لە ڕۆژی نەتەوەیی بۆ پۆشینی جلی کوردیدا.
چیرۆکی سەرەکی: فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک، ڕۆژی 9ـی ئادار، سەردانی سەرۆکایەتی زانکۆی کەرکووکی کرد بەمەبەستی تاوتوێکردنی چەند بابەتێک، یەکێک لەو بابەتانەی کە جێی بایەخی فراکسیۆنی پارتی بوو، ئەوەبوو؛ پێشنیازی بۆ سەرۆکی زانکۆی کەرکووک کرا کەوا لەڕۆژی نەتەوەیی بۆ پۆشینی جلی کوردی، قوتابیان و مامۆستایانی کورد بتوانن بە جلی کوردییەوە بێنە حەرەمی زانکۆ.
لێدوانی فەرمی: حەسەن مەجید، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک تایبەت بە ئاڤا ڕایگەیاند، دوای خستنەڕووی پێشنیازەکەمان، شەوی ڕابردوو سەرۆکی زانکۆی کەرکووک بە سوپاسەوە ڕەزامەندی لەسەر داواکارییەکەمان دا و ئەمڕۆ قوتابیانی زانکۆ بە جلی کوردییەوە دەچنە دەوام.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دوای رووداوەکانی 16ـی ئۆکتۆبەر، هێزە عێراقییەکان دەستیان بەسەر بارەگاکانی پارتی لە کەرکووکدا گرتبوو. دوای شەش ساڵ و بەدیاریکراوی لە 26-11-2023، پارتی بارەگای لقی سێی خۆی لە شاری کەرکووک بە هەڵدانی هەزاران ئاڵای کوردستان کردەوە، کە لەسەر ئەرکی خۆیشی بارەگەکەی نۆژەنکردەوە.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: دوو ژێردەریایی ئەتۆمیمان لە نزیک ڕووسیا جێگیر دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چارەسەر کرا
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
تەنیا لە دوو ڕۆژدا زیاتر لە 45 هەزار كەس ئەپی 'KRD Pass'ـیان دابەزاندووە
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی منداڵێکی 10 ساڵە لە زێی گەورە دۆزرایەوە
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
کارەبای پڕۆژەی ڕووناکی گەیشتە 26 گەڕەکی دیکەی دهۆک