کارنامەی دانیشتی سبەی پەرلەمانی عێراق بڵاوکرایەوە؛ بەپارێزگابوونی هەڵەبجەی تێدا نییە
- عێراق
- 10 ئازار

باڵەخانەی پەرلەمانی عێراق
ئاڤا نیوز
هەرچەندە لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا شاندێکی هەڵەبجە لە بەغدا بوون تا پێش 16ی ئازار، پەرلەمانی عێراق وەک دیارییەک بۆ خەڵکی شارەکە یاسای بە بەپارێزگابوونی هەڵەبجە پەسەند بکات، بەڵام ئەمڕۆ کارنامەی دانیشتنەکە بڵاوکرایەوە و ئەو بابەتەی تێدا نییە.
وێنە گەورەکە: دوو ساڵە پڕۆژەیاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە لە پەرلەمانی عێراقە و تائێستا پەسەند نەکراوە، لە کاتێکدا خوێندنەوەی یەکەم و دووەمی بۆ کراوە و تەنیا دەنگدانی کۆتایی ماوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بە گوێرەی ڕاگەیێنراوی نووسینگەی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی عێراق، ڕۆژی سێشەممە 11ـی ئازار دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەدەچێت و ئەم بڕگانە لەخۆدەگرێت:
یەکەم: دەنگدان لەسەر پرۆژەیاسای هەمواری چوارەمی یاسای وەبەرهێنانی پیشەسازی بۆ هەردوو کەرتی تایبەت و تێکەڵ.
دووەم: دەنگدان لەسەر بڕیار بە شێوەی ڕاسپاردە بۆ وەزارەتی پەروەردە بەمەبەستی کارکردن بە سیستمی هەوڵدان 'پەڕینەوە' لە خوێندندا.
سێیەم: ڕاپۆرتی لیژنەی پەرلەمانی کاتی بۆ چاودێریکردنی پاراستنی موڵکەکانی دەوڵەت.
چوارەم: خوێندنەوەی یەکەم بۆ پڕۆژەیاسای هەڵوەشاندنەوەی یاسای لێخۆشبوون لە هەڵگرتنی پاسپۆرتی دیپلۆماسی و خزمەتگوزاری لە نێوان هەردوو حکومەتی عێراق و قوبرس.
پێنجەم: خوێندنەوەی یەکەم بۆ پێشنیازە یاسای هەمواری دووەمی یاسای موختارەکان، ژمارە 13ـی ساڵی 2011.
شەشەم: خوێندنەوەی دووەم بۆ پێشنیازە یاسای هەمواری چوارەمی یاسای دەرچوونی پسپۆڕانی پزیشکی و تەندروستی.
لەلایەکی دیکەوە: لە دانیشتنی شەممەی ڕابردوودا و بەهۆکاری ئەوەی پڕۆژەیاسای حەشدی شەعبی نەخراوەتە بەرنامەی کارەوە، فراکسیۆنەکانی دەوڵەتی یاسا و سادیقون لەگەڵ بەشێکی دیکەی پەرلەمانتارانی شیعە بایکۆتی دانیشتنەکەیان کرد، بەوهۆیەش نیسابی دانیشتن نەبوو و کۆبوونەوەکە دواخرا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 29 خولەک لەمەوپێش
لەداڤۆسەوە "دەستەی ئاشتیی" غەززە واژۆ دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت






