حکومەتی عێراق و BP بۆ پەرەپێدانی کێڵگە نەوتییەکانی پارێزگای کەرکووک ڕێکدەکەون
- عێراق
- 10 ئازار

یەکێک لە کێڵگە نەوتییەکانی کەرکووک
ئاڤا نیوز
حکومەتی عێراق و کۆمپانیای بریتش پترۆڵیۆم BP بۆ پەرەپێدانی کێڵگە نەوتییەکانی پارێزگای کەرکووک ڕێککەوتن، وەزیری نەوتی فیدڕاڵیش دەڵێت، دەیانەوێت داهاتی عێراق لە نەوت و غاز زیاتر بکەن.
چیرۆکی سەرەکی: 15-01-2025 لە چوارچێوەی سەردانەکەی سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ لەندەن، وەزارەتی نەوتی عێراق و کۆمپانیای بریتش پترۆڵیۆم (BP) یاداشتێکی لێکتێگەیشتنیان بۆ نۆژەنکردنەوە و پەرەپێدانی کێڵگە نەوتییەکانی کەرکووک واژۆکرد.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی نەوتی عێراق بڵاویکردەوە، بە سەرپەرشتی حەیان عەبدولغەنی وەزیری نەوت، کۆمپانیای نەوت و غازی باکوور ڕێککەوتنی بۆ پەرەپێدانی کێڵگەکانی قوبەی بابا و بای حەسەن و جمبور و خەبازە لە سنووری پارێزگای کەرکووک، لەگەڵ کۆمپانیای بریتش پترۆڵیۆم (BP) واژۆکرد.
حەیان عەبدولغەنی وەزیری نەوت ڕایگەیاند، ڕێککەوتنەکە دەستکەوتێکی گرنگە و بەهۆیەوە ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت و غازیش بۆ دابینکردنی کارەبای نیشتیمانی زیاتر دەبێت، لە دەرئەنجامیشدا داهاتە نەوتییەکانی دەوڵەت زیاتر دەبن ئەوەش کاریگەریی لەسەر زیادبوونی داهاتەکان لە بودجەدا دەبێت.
لەلایەکی دیکەوە: ڕۆژی 13ـی کانوونی دووەمی ئەمساڵ، دوای ڕاگەیاندنی لێکتێگەیشتنەکەی حکومەتی عێراق و کۆمپانیای (BP)، حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕاگەیێنراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: حکومەتی عێراق لە 20 ساڵی ڕابردوودا ڕیفراندۆمی لە ناوچەکانی سنووری ماددەی 140دا نەکردووە و چارەنووسی یەکلانەکردوونەتەوە، ئێستاش لە هەوڵی ئەوەدایە گرێبەستی نەوت و گاز واژۆ بکات بەبێ ئەوەی ماددەکانی دەستوور بەگشتی و ماددەی 140 و 112 بەتایبەت لەبەرچاو بگرێت، ئەمەش پێشێلکردنی دەستوورە و قبوڵی ناکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 خولەک لەمەوپێش
حەماس مەرجی خۆی بۆ دانانی چەک ئاشكرا دەکات
- کوردستان
- 48 خولەک لەمەوپێش
کاتی ناردنی مووچەی مانگی 10 ئاشکرا کرا
- کوردستان
- 49 خولەک لەمەوپێش
مەرجەعی عەلەوییەکانی سووریا بانگەوازی مانگرتنی سەرانسەری دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

سەرچاوەی زەڵم جوانییەکی تایبەت لە دڵی هەورامان
4 کاتژمێر لەمەوپێش

چەند کەسێک شوێنەوارێک لە گوندی جۆلەمێرگی خەلیفان دەشێوێنن
14 کاتژمێر لەمەوپێش

وێنە و ڤیدیۆ تۆمارکردن لە کاتی فەریزەی حەج قەدەغە کرا
16 کاتژمێر لەمەوپێش

سوودانی لە گرووپەکانی وەتسئەپی چوارچێوەی هەماهەنگی دەردەکرێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش

دروستکردنی چەند ڕۆبۆتێک سەرنجی دنیای هونەری دیجیتاڵی بەلای خۆیدا ڕاکێشاوە
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوپەیمانیی نەسر: ئەم هەفتەیە کاندیدی پۆستی سەرۆکوەزیران یەکلایی دەکرێتەوە
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
سووننەکان چوار مەرج بۆ کاندیدی پۆستی سەرۆک پەرلەمان دیاری دەکەن
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکوەزیرانی هۆڵەندا سەردانی عێراق دەکات؛ چەندین یاداشتی هاوبەش واژۆ دەکرێت
- هەواڵ
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی لە گرووپەکانی وەتسئەپی چوارچێوەی هەماهەنگی دەردەکرێت
- هەواڵ
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
لە زیقار 18 کەس بە تۆمەتی هەڕەشەی ئەلیکترۆنی و جادوو دەستگیرکران






