پەرلەمان بۆ دەسەڵاتی دادوەری: ڕێکاری یاسایی بەرامبەر ئەحمەد حاسوود بگرنەبەر
- عێراق
- 10 ئازار

ئەحمەد حاسوود، سەرۆکی دوورخراوەی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا
ئاڤا نیوز
دۆسیەی گەندەڵیی سەرۆکی دوورخراوەی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا بەرفراوان بووە، پەرلەمانی عێراق هاتە سەرهێڵ و داوا لە ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق دەکات، ڕێکاری یاسایی بەرامبەر ناوبراو بگرنەبەر.
چیرۆکی سەرەکی: ئەحمەد حاسوود، سەرۆکی دوورخراوەی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا، دەرچووی بەشی وێژەیی بووە لە عێراق، دواتر بڕوانامەی پزیشکیی ددانی لە وڵاتی ئۆکراینا بەدەستهێناوە بێ ئەوەی بڕوانامەکەی هاوتا بکاتەوە، بەو پێیەش بێت بڕوانامەکەی نایاساییە و لەسەر ئەم بابەتەوە و چەند بابەتێکی دیکە لە پۆستەکەی دوورخراوە.
نووسراوی فەرمی: خالد حەسەن سامەرائی، سەرۆکی لیژنەی هەرێم و پارێزگاکان لە پەرلەمانی عێراق نووسراوێکی ئاڕاستەی ئەنجوومەنی دادوەریی کردووە، داوای لێدەکات ڕێکاری یاسایی لە بابەتی بەکارهێنانی دەستەواژەی "دکتۆر" لەلایەن ئەحمەد حاسوود بگرنەبەر.
زانیاریی زیاتر: ئەحمەد حاسوود ناونیشانی زانستیی ساختەی لە نووسراوە فەرمییەکان بەکارهێناوە، ئەمەش نایاسایییە، چونکە بڕوانامەکەی لە عێراق باوەرپێکراو نییە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: حاسوود سکاڵای دژی بڕیارەکەی ئەنجوومەنی پارێزگا تۆمارکرد، بەو هۆیەوە دادگای کارگێڕیی عێراق بڕیاریدا، بڕیاری دوورخستنەوەی جێبەجێ نەکرێت تاوەکو سکاڵاکەی یەکلا دەکاتەوە.
باکگراوند: لە هەفتەی ڕابردوو، ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا لە دانیشتنێکدا، لێپرسینەوەیان لەگەڵ ئەحمەد حاسوود، سەرۆکی ئەنجوومەنەکە کرد و بە دەنگی 16 ئەندام لە کۆی 29 ئەندامی ئەنجوومەنەکە بڕیاریان دا لە پۆستەکەی دووریبخەنەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 35 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 53 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 35 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- عێراق
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی سنوورەکانی عێراق و سووریا بەسەردەکاتەوە: هێزەکانمان لە ئامادەباشیدان






