لە عێراق پێنج پەنابەری سووری بەتۆمەتی بانگەشەکردن بۆ ئەحمەد شەرع دەستگیر کران
- عێراق
- 11 ئازار

دوو ئەندامی هێزە ئەمنییەکانی سووریای نوێ لەکاتی ڕووبەڕووبەوونەوە لەگەڵ پاشماوەکانی ڕژێمی بەشار ئەسەد
ئاڤا نیوز
بەهۆی پشتیوانیکردنیان لە ئۆپەراسیۆنەکانی دەسەڵاتدارانی ئەمنی سووریا دژی پاشماوەکانی ڕژێمی بەشار ئەسەد، هێزە ئەمنییەکانی عێراق پێنج پەنابەری سووری و بلۆگەری عێراقییان دەستگیرکرد.
چیرۆکی سەرەکی: پێش چەند ڕۆژێک لەمەوبەر لە کەناراوەکانی سووریا ململانێی تایفی و ڕووبەڕووبوونەوەی چەکداری لەنێوان لایەنگرانی ئەحمەد شەرع و بەشار ئەسەد هەڵگيرسا، بەگوێرەی ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ، لەماوەی ئەو ئاڵۆزییەی نزیکەی کە 72 کاتژمێری خایاند، کۆی گشتیی کوژراون لە ڕیزەکانی پاشماوەکانی ڕژێمی پێشوو، هێزەکانی سووریا و خەڵکی سڤیل گەیشتە هەزار و 311 کەس.
لێدوانی فەرمی: بەرپرسێکی ئەمنی عێراق ڕاگەیاند، دەزگای ئاسایشی نیشتمانی، پێنج پەنابەری سووری و چەند عێراقییەکی دەستگیرکرد وێنەی ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سووریا بۆ قۆناغی ڕاگوزەر و هەڵوێستی پشتگیری خۆیان لە ئۆپەراسیۆنەکانی ئیدارەی سووریا لە کەناراوەکان بڵاوکردبووەوە.
زانیاریی زیاتر: ئەو بەرپرسە عێراقیە جەختیشی لەوە کردەوە کە بەشێکیان بە تۆمەتی پشتیووانیکردن لە تیرۆر ڕەوانەی دەزگای دادوەری کراون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 16 خولەک لەمەوپێش
گەیشتنی کارەبای 24 کاتژمێری بۆ ئاکرێ دوادەکەوێت
- بزنس
- 59 خولەک لەمەوپێش
مووچەی پێشمەرگەی یەکەکانی 70 و 80 زیاد دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا ناوی 10 کاندیدی پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق ئاشکرا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئێران یاسایەک بۆ ئەو پیاوانەی لە هاوسەرەکانیان جیا دەبنەوە دەردەکات
4 کاتژمێر لەمەوپێش

شەشەم فێستیڤاڵی پایزەی کەلار کرایەوە
8 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ نمایشی ئۆرکێسترای موزیكی كوردی - جیهانی
9 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ یەکەم بارانی پاییز سرووشتی بیارەی جوانتر کردووە
17 تشرینی دووەم

ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق پاڵپشتی بۆ هاندەرانی یانەی زاخۆ ڕادەگەیێنێت
17 تشرینی دووەم
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا ناوی 10 کاندیدی پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق ئاشکرا دەکات
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
کورد کورسییەکی دیکەی لە ئەنجوومەنی پارێزگای سەڵاحەددین بەردەکەوێت
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن: 400 تانە لەسەر ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردن تۆمار کراون





