
دۆناڵد ترەمپ, سەرۆکی ئەمریکا و ڤلۆدیمێر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا، وێنە - AFP
ئاڤا نیوز
گەڕی یەکەمی دانوستان لەنێوان بەرپرسانی ئەمریکا و ئۆکراینا بە ئاگربەستی 30 ڕۆژە کۆتاییهات و چاوەڕوان دەکرێت ترەمپ لەگەڵ سەرۆکی هەر یەکە لە ڕووسیا و ئۆکراینا کۆببێتەوە.
چیڕۆکی سەرەکی: گەڕی یەکەمی دانوستان لەنێوان بەرپرسانی ئەمریکا و ئۆکراینا لە سعوودیە بە مەبەستی پڕۆسەی ئاشتی ئۆکراینا و ڕاگەیاندنی ئاگربەست بەڕێوەچوو، دواجار کێیڤ بە پێشنیازی ئەمریکا بۆ ڕاگەیاندنی ئاگربەست لە ئۆکراینا بۆ ماوەی 30 ڕۆژ ڕازی بووە، هاوکات واشنتن لەگەڵ مۆسکۆ پەیوەندی دەبەستێت بۆ ڕازیکردنی بەم ئاگربەستە.
لێدوانی فەرمی: دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند: دەمەوێت بە زووترین کات جەنگ لە ئۆکراینا کۆتاییبێت و هیوادارم ڕووسیاش بە پێشنیازی ئاگربەست ڕازی بێت بەم زووانە جارێکی دیکە زێلێنسکی بانگهێشتی ئەمریکا دەکەمەوە لە کۆشکی سپی پێشوازیی لێدەکەم، هاوکات لەگەڵ ڤلادیمیر پوتن سەرۆکی ڕووسیاش کۆدەبمەوە.
کاریگەری و لێکەوتەکان: هەر چەندە ڕووسیا ئامادەیی خۆی بۆ دانوستان دەربڕییووە، بەڵام تاوەکو ئێستا بڕیاری لەسەر ئەم ئاگربەستە نەداوە، زێلێنسکی وتی دەبێت واشنتن، وا لە ڕووسیا بکات کە بە پێشنیازی ئاگربەست ڕازی بێت.
بۆچی گرنگە: ئەم کۆبوونەوەیە بۆ ئۆکراینا ئەرێنی بوو بەتایبەت دوای گرژییەکانی لەگەڵ ترەمپ، ئەمریکا و ئۆکراینا ڕەزامەندییان داوە واژۆ لەسەر ڕێککەوتنی کانزا دەگمەنەکان بکەن، هاوکات واشنتن ڕەزامەندیی دەربڕی لەسەر دەستپێکردنەوەی هاوکارییە سەربازییەکان بۆ ئۆکراینا کە هەفتەی ڕابردوو بڕیاری ڕاگرتنی لەسەردرا.
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ڕاستییەک لەبارەی دەرمانی ADHD ئاشکرا دەبێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ لە نێپاڵ مەراسیمی خۆشۆردنی پیرۆز ئەنجامدرا
9 کاتژمێر لەمەوپێش

کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
29 کانوونی دووەم

سوورییەکان بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر دەبەستن
29 کانوونی دووەم
تیپی هونەرە میللییەکانی دهۆک بە نوێنەرایەتیی كوردستان بەشداریی فێستیڤاڵێكی نێودەوڵەتی دەكات
29 کانوونی دووەم
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هێرشێکی چەکداریدا ژمارەیەک پۆلیسی پاکستان کوژران
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە کۆنگۆ زیاتر لە 200 کەس بەهۆی داڕمانی کانێک گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
دانیمارک دوای 14 ساڵ باڵیۆزخانەکەی لە سووریا دەکاتەوە
- جیهان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
تاران کۆبوونەوەی سێقۆڵی لەگەڵ ترەمپ بەدوور دەزانێت
- جیهان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بە بەهای 15 ملیار دۆلار چەک بە سعوودیە و ئیسرائیل دەفرۆشێت






