
ژمارەیەک کرێکاری بیانی لە شاری هەولێر لە کاتی کارکردن. وێنە - ئەرشیف
ئاڤا نیوز
خاوەنی کۆمپانیاکانی ڤیزە و ئیقامە لە هەرێمی کوردستان، گازەندەی داخستن و ڕاگرتنی کارەکانیان لەلایەن حکومەتەوە دەکەن، سەرۆکی دیوانی وەزارەتی ناوخۆش دەڵێت 'ئەو کۆمپانیایانە کرێکاریان هێناوە و دەستبەرداریان بوون'.
چیرۆکی سەرەکی: نزیکەی 200 کۆمپانیای ڤیزە و ئیقامە کە ڕێگەپێدانی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستانیان هەیە، هەریەک لەو کۆمپانیایانە 100 هەزار دۆلاریان وەکو تەئمینات خەواندووە، وەک خاوەنی کۆمپانیاکان دەڵێن حکومەت بەبێ ئاگادارکردنەوە هەموو کارەکانی ڕاگرتوون، بەبێ ئەوەی بەدیلیان بۆ دابنێت، یان تەئمیناتەکەیان بۆ بگەڕێنێتەوە، نزیکەی نۆ مانگە بێ کار دانیشتووین.
لێدوانی فەرمی: هێمن میرانی، سەرۆکی دیوانی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند:
٠ داخستن و ڕاگرتنی کاری ئەو کۆمپانیایانە بۆ ئەوەیە چیتر کرێکاری بیانی نەهێنن، هەیانە بە هەزاران کرێکاری هێناوە و لێرە دەستبەرداریان بوونە، یان کرێکاریان ون بووە، یان کرێکاریان چووەتە بەغدا، ئەمەش لە ناوبانگی هەرێمی کوردستان دەدات.
٠ شەش مانگ جارێک کۆمپانیاکان دەبێت بێن و ئەستۆپاکی خۆیان بکەن، ئەگەر کرێکاریان ونبووبێت بەگوێرەی ڕینمایی سزا دەدرێن، تاوەکو ئێستا دوو جار داشکاندن بۆ سزاکەش کراوە، دوای سزادانەکە ئەگەر کۆمپانیاکە ویستی دەتوانن لە کارکردندا بەردەوامبێت، ئەگەرنا نووسراویان بۆ دەکەین و دەتوانن تەئمیناتەکەیان وەربگرنەوە.
زانیاری زیاتر: بە بڕیاری ژمارە 172ـی ئەنجوومەنی وەزیران هەر کۆمپانیایەکی ناوخۆیی، یان بیانی لە هەرێمی کوردستان کار بکات و بیەوێت کرێکاری بیانی بهێنێت، دەبێت 75٪ـی کرێکارەکانی کوردبن، بۆی هەیە تەنیا 25٪ـی کرێکاری بیانی بهێنێت.
بۆچی گرنگە: بڕیارەکەی ئەنجوومەنی وەزیران و هەنگاوەکەی وەزارەتی ناوخۆ، بۆ کەمکردنەوەی دەستی کاری بیانیی و زیادکردنی دەستی کاری ناوخۆیە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 34 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن






