سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی: بە زووترین كات لیستی مووچەی مانگی ئازار ئامادە بكرێت
- کوردستان
- 12 ئازار

ئاڤا نیوز
ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان كۆبووەوە، لەمیانەدا سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، وەزارەت و دامەزراوەکانی ڕاسپارد هەرچی زووە لیستی مووچەی مانگی ئازار ئامادە بکەن.
وێنە گەورەكە: ئەمڕۆ چوارشەممە 12-3-2025، بە سەرپەرشتيی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە و لەمیانەدا چەند پرسێك تاووتوێ كران و چەند بڕیارێكیش دران.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەپێی ڕاگەیێنراوی فەرمانگەی میدیا و زانیاریی، ئەمانەی خوارەوە ناوەڕۆك و ئەنجامەكانی كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیرانن:-
- لێخۆشبوون لە قیستەکانی سوودمەندانی قەرزی بچووک لە ساڵانی پێشوو کە سوودمەندەکانیان کۆچی دواییان کردووە.
- سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، وەزارەت و دامەزراوەکانی ڕاسپارد هەرچی زووە لیستی مووچەی مانگی ئازار ئامادە بکەن بۆ ئەوەی بۆ وەزارەتی دارایی فیدراڵ بنێردرێت و پێش جەژن مووچەکە بدرێ.
- ئەنجوومەنی وەزیران جەختی لە هەڵوێستی نەگۆڕی حکومەتی هەرێمی كوردستان کردەوە بۆ جێبەجێکردنی هەمواری یاسای بودجە بە ئاراستەی هەناردەکردنەوە و فرۆشتنی نەوتی هەرێمی هەرێمی كوردستان.
- گفتوگۆ لەبارەی دیاریکردنی ڕۆژەکانی پشوو و بۆنە فەرمییەکان لە ڕۆژژمێری حکومەتی هەرێمی کوردستان کرا و لایەنە پەیوەندیدارەکان ڕاسپێردران ڕێكکاری یاسایی و تەشریعیی پێویست لەمبارەیەوە بگرنە بەر.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 42 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ دووبارە گاڵتە بە بایدن دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئۆتۆمبێلێک خۆی دەکات بە نێو قوتابخانەیەکدا و چەند کەسێک دەکوژێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
نوێنەری قەتەر فاوندەیشن چۆن وەسفی گەنجانی کورد دەکات؟
16 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ یەکەمجار پاڵەوانێتییەک لە عێراق و کوردستان بۆ نابینایان ڕێکخرا
20 کاتژمێر لەمەوپێش
قاقێ لە هەولێر دەستگیر کرا؛ کێ بوو و چی کردووە؟
28 نیسان
یەکێتیی زانایان داوا دەکات کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت
27 نیسان
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
دانیشتووانی خورماڵ بەهۆی یەکلانەبوونەوەی قایمقام تووڕە و نیگەرانن
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ ماوەیەکە لە نیوەشەودا دزی لە ئاژەڵدارەکانی نزیک بەحرکە دەکرێت
- کوردستان
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزیری ئاوەدانکردنەوە: ڕێگای نێوان شارەکان دەکرێن بە جووتساید
- کوردستان
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
لێکۆڵێنەوە لە دۆسیەی کڕینی تاهۆ ڕەشەکانی کەرکووک دەکرێت