هێمن میرانی: سیستمی نوێی مۆڵەتی شۆفێری وەرچەرخانێكە لەبواری هاتووچۆی كوردستان
- کوردستان
- 13 ئازار

کۆبوونەوەی هێمن میرانی، بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی ناوخۆ لەگەڵ لەگەڵ ژمارەیەك ئەفسەری باڵای هاتووچۆ
ئاڤا نیوز
بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، سیستمی نوێی ڕاهێنانی شۆفێری، تازەپێگەیشتووان بە زانستی هاتووچۆی سەردەم، یاسا و ڕێسا نێودەوڵەتییەكانی سەلامەتیی ڕێگاوبان و جۆر و پارچە و لایەنی میكانیكییەكانی ئۆتۆمبێلەكان، ئاشنا دەكات.
وێنە گەورەكە: هێمن میرانی، بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان و ژمارەیەك بەرپرسی دیكەی دیوانی وەزارەت لەگەڵ ژمارەیەك ئەفسەری باڵای هاتووچۆی هەرێمی كوردستان كۆبووەوە، تەوەری سەرەكی كۆبوونەوەكەش تاوتوێكردنی بایەخ و گرنگی سیستمی نوێی شۆفێری بوو.
بۆچی گرنگە: سیستمی نوێی شۆفێری، شۆفێرانی هەرێمی كوردستان ڕاستەوخۆ بە زانستی هاتووچۆی سەردەم دەبەستێتەوە، هاوكات لەڕێگەی 'ڕێبەری هاتووچۆ' ئاشنا دەبن بە بنەما نێودەوڵەتییەكانی سەلامەتی و دەسكەوتنی زانیاریی لەبارەی فریاگوزاری سەرەتایی و بەكارهێنانی ڕێگاوبان بە شێوازێكی دروست.
لێدوانی فەرمی: هێمن میرانی، بەڕێوەبەری گشتيی دیوانی وەزارەتی ناوخۆ ڕایگەیاند،
- سیستمی نوێی مۆڵەتی شۆفێری وەرچەرخانێكە لەبواری هاتووچۆی كوردستان و دەرئەنجامەكانی لە ساڵانی داهاتوو لەسەر شۆفێرە گەنجەكان دەردەكەون.
- ئەركی هەموو لایێكە لەپێناو پاراستنی گیانی هاونیشتمانییان، ڕێگە نەدرێت بێ مۆڵەتی شۆفێری، بێ ڕاهێنان و بوون بە شوفێرێكی ئاگهدار و وریا، بچنە سەر شەقامەکان و ئۆتۆمبێل و ماتۆرسکیل لێبخوڕن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 4 خولەک لەمەوپێش
دەرمانێکی ساختە لە دەرمانخانەکانی سلێمانی بڵاوبووەتەوە
- کوردستان
- 12 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بە سێ ڕێگا میکانیزمی پۆستی سەرۆککۆمار دیاریی دەکات
- جیهان
- 49 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ پێنج مەرج بۆ ئێران دادەنێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 57 خولەک لەمەوپێش
خامنەیی: پلانی مۆساد و ئەمریکا تێکشکا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
35 خولەک لەمەوپێش

ژیریی دەستکرد کەوبۆیەکان و ڕۆدیۆ دەگۆڕێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

کۆریای باکوور پڕۆژەیەکی نوێی کشتوکاڵیی نمایش دەکات
1 کاتژمێر لەمەوپێش

ئیمارات دەبێتە هاوبەشی کۆمپانیاکەی ترەمپ
3 کاتژمێر لەمەوپێش

سیستەمی خۆراکی ئەمریکا لە پشتبەستن بە کاربۆهیدراتەوە دەگۆڕێت بۆ پڕۆتین و چەوریی سروشتیی
3 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 4 خولەک لەمەوپێش
دەرمانێکی ساختە لە دەرمانخانەکانی سلێمانی بڵاوبووەتەوە
- کوردستان
- 12 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بە سێ ڕێگا میکانیزمی پۆستی سەرۆککۆمار دیاریی دەکات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی بۆ بەشداریی لووتکەی جیهانیی حکومەتەکان گەیشتە دوبەی




