
کۆبوونەوەی گرووپی جی حەوت لە کەنەدا. وێنە - AFP
ئاڤا نیوز
وڵاتانی گرووپی جی حەوت لە کەنەدا کۆبوونەوە و پێشوازیان لە پێشنیازی ئەمریکا بۆ ڕاگرتنی جەنگی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا کرد، و داواشیان کرد ئاگربەستی هەمیشەیی لە غەززە بێتە ئاراوە.
وێنە گەورەکە: دوای چەند هەفتەیەک لە گرژی نێوان هاوپەیمانەکانی ئەمریکا و دۆناڵد ترەمپ، بەهۆی هەڵوەشاندنەوەی سیاسەتی بازرگانی و ئاسایشی ڕۆژئاوا و سیاسەتی پەیوەست بە ئۆکراینا، دیپلۆماتکارانی وڵاتانی گروپی حەوت لەسەر ڕاگەیێنراوێکی هاوبەش بە ئامانجی نیشاندانی یەکێتی ڕێککەوتن.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: گرووپی جی حەوت لە ڕاگەیێنراوێکدا ئاماژەیان دا بە:
٠ پشتیوانی لە یەکپارچەیی خاکی ئۆکراینا دووپاتدەکەینەوە و ئەگەر ڕووسیا پشتیوانی لە پێشنیازی ئاگربەست نەکات سزای نوێ بەسەر ئەو وڵاتەدا دەسەپێنین.
٠ داوادەکەین ڕێوشوێنی ئەمنی بەهێز بگیرێتەبەر بۆ پاراستنی ئۆکراینا لە دەستدرێژییەکانی ڕووسیا.
٠ داوای دەستپێکردنەوەی گەیاندنی هاوکارییە مرۆییەکان بۆ کەرتی غەززە و ئاگربەستی هەمیشەیی دەکەین.
لێدوانی فەرمی: میلانیا جۆلی، وەزیری دەرەوەی کەنەدا ڕایگەیاند: لەڕێگەی گفتوگۆ دوورودرێژەکانمانەوە توانیمان یەکێتییەکی بەهێزی گروپی جی حەوت لەسەر چەندین بابەتی جیاواز دروست بکەین کە ئەمڕۆ گفتوگۆیان لەسەر کرا و یەکێک لەو بابەتانە پەیوەستە بوو بە ئۆکراینا. هەموو وەزیرەکانی دەرەوەی گروپی جی حەوت هاوڕان لەگەڵ پێشنیازی ئەمریکا بۆ ئاگربەست کە لەلایەن ئۆکراینییەکانەوە پاڵپشتی دەکرێت و ئێمە ئێستا سەیری کاردانەوەی ڕووسیا دەکەین و خوێندنەوە بۆ دۆخەکە دەکەین. بۆیە، لە کۆتاییدا، ئێستا تۆپەکە لە گۆڕەپانی ڕووسیادایە.
لە لایەکی دیکەوە: دەیڤید لامی، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا ڕایگەیاند، گروپەکە گەیشتوونەتە هەڵوێستی هاوبەش سەبارەت بە ئۆکرانیا، ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، شەڕەکان لە ئەفریقا و چالاکییەکانی چین لە دەریای باشووری چین.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەسەدە: ئاگربەست پێشێلکرایەوە و زیندانی ئەقتان بەسەختی بۆردوومان دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ دامەزراندنی "دەستەی ئاشتی" غەززەی واژۆ کرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ دامەزراندنی "دەستەی ئاشتی" غەززەی واژۆ کرد
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرەکەی پاكستان بۆ نزیکەی 50 کەس بەرز بووەوە
- هەواڵ
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆریای باشوور: کۆریای باکوور ساڵانە توانای بەرهەمهێنانی 20 بۆمبی ئەتۆمی هەیە
- هەواڵ
- 21 کانوونی دووەم
ترەمپ هەڕەشەی "سڕینەوەی ئێران" دەکات و تاران وەڵامی دەداتەوە






