دژەتیرۆری عێراق: جێگری خەلیفەی داعش بە هاوکاری ئاسایشی هەرێمی کوردستان کوژرا
- عێراق
- 14 ئازار

هەردوو ڕاگەیێنراوی سووپای عێراق و دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق لەگەڵ لۆگۆی ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان. گرافیک - ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
دەزگای دژەتیرۆری عێراق ئاشکرای دەکات، کوشتنی جێگری خەلیفەی داعش بە هاوکاری ئاسایشی هەرێمی کوردستان بووە، هاوکات ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی عێراق سوپاسی ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان و هێزە چەکدارەکانی عێراق دەکات.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ هەینی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کوژرانی عەبدوڵڵا مەکی موسڵیح ڕەفیعی ناسراو بە "ئەبو خەدیجە" ڕاگەیاند، کە جێگری خەلیفەی ڕێکخراوی داعش بوو هاوکات والیی عێراق و سووریا و بەرپرسی لیژنەی ڕاسپێردراو و بەرپرسی فەرمانگەکانی ئۆپەراسیۆنی دەرەکیی ئەو ڕێکخراوە بووە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە تایبەتەکانی عێراق لە ڕاگەیێنراوێکدا ڕایگەیاند: ئۆپەراسیۆنی کوشتنی "ئەبو خەدیجە"ـی تیرۆریست جێگری خەلیفەی ڕێکخراوی داعش کە والیی عێراق و سووریا بوو بە هاوکاری هەواڵگریی بەرهەمدار لەگەڵ ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان ئەنجامدراوە، ئەوەش لە ڕێگەی بەدواداچوون و گەیاندن و ڕادەستکردنی یەکێک لە کەسانی نزیک لەم تیرۆریستە.
دواتر دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی عێراق بە هاوکاری فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان توانیان شوێنی ناوبراو بدۆزنەوە بە پاڵپشتی هەواڵگری نیشتمانی و چاودێری ئاسمانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، ئەم تیرۆریستە مەترسیدارە دوێنێ پێنجشەممە کاتژمێر 06:30ـی خولەکی ئێوارە لە هێرشێکی فڕۆکەوانی سەرکەوتوودا لە بیابانی ئەنبار کوژرا.
زانیاریی زیاتر: لە ئۆپەراسیۆنەکەدا دوو ژن کە پەیوەندییان لەگەڵ "ئەبو خەدیجە" هەبووە دەستگیرکران کە پێداویستیی ئەمنییان دابینکردووە و پەیوەندییان لەگەڵ تیرۆریستانی دیکەدا هەبووە، هەروەها پێنج داواکراوی دیکە لە هەولێر لەلایەن ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستانەوە دەستگیرکراون.
لە لایەکی دیکەوە: قاسم ئەعرەجی لە ڕاگەیێنراوێکدا لە تۆڕی "ئێکس" سوپاس و پێزانینی ئاڕاستەی دەزگای هەواڵگیریی نیشتیمانیی عێراق، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی عێراق، ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان و هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی کرد بەرامبەر هەماهەنگی و هاوکاریکردنیان لە ئۆپەراسیۆنی کوشتنی جێگری خەلیفەی ڕێکخراوی داعش.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 9 خولەک لەمەوپێش
کۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی و مەزڵووم عەبدی دەستیپێکرد
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەسەدە: ئاگربەست پێشێلکرایەوە و زیندانی ئەقتان بەسەختی بۆردوومان دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ دامەزراندنی "دەستەی ئاشتی" غەززەی واژۆ کرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت






