قەیس محەممەداوی: پاڵەوانانی ئاسایشی کوردستان یارمەتیدەر بوون لە کوشتنی جێگری خەلیفەی داعش
- عێراق
- 14 ئازار

کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی قەیس محەممەداوی، جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق
ئاڤا نیوز
جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق ڕایگەیاند: پاڵەوانانی ئاسایشی هەرێمی کوردستان یارمەتیدەر بوون لە ئۆپەراسیۆنی بە ئامانجگرتنی جێگری خەلیفەی گشتیی داعش، هاوکات ئاشکرای دەکات کە ئاسایشی هەولێر دوای ئەو ئۆپەراسیۆنە پێنج تیرۆریستی دیکەیان دەستگیر کردووە.
چیرۆکی سەرەکی: دەزگای هەواڵگیریی نیشتیمانی بە هاوکاری و هەماهەنگیی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان، ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان و هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی توانیان عەبدوڵڵا مەکی موسڵیح ڕەفیعی ناسراو بە "ئەبو خەدیجە" بکوژن کە جێگری خەلیفەی ڕێکخراوی داعش بوو، هاوکات والیی عێراق و سووریا و بەرپرسی لیژنەی ڕاسپێردراو و بەرپرسی فەرمانگەکانی ئۆپەراسیۆنی دەرەکیی ئەو ڕێکخراوە بووە.
لێدوانی فەرمی: قەیس محەممەداوی، جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیی ڕایگەیاند: پاڵەوانانی ئاسایشی هەرێمی کوردستان یارمەتیدەر بوون لە ئۆپەراسیۆنی کوشتنی جێگری خەلیفەی گشتیی ڕێکخراوی داعش، ئەوەش لە ڕێگەی ڕادەستکردنی داواکراوێکی نزیک لە جێگری خەلیفە و پێدانی زانیاری و ئاسانکاریکردن لەو بارەیەوە و هەماهەنگییان لەگەڵ هەواڵگری کردووە.
محەممەداوی وتیشی: دوای ئۆپەراسیۆنی کوشتنی والیی عێراق و سووریا ئەئجوومەنی ئاسایشی هەرێـمی کوردستان پێنج تیرۆریستی دیکەی لە هەولێر دەستگیر کرد.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 9 خولەک لەمەوپێش
کۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی و مەزڵووم عەبدی دەستیپێکرد
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەسەدە: ئاگربەست پێشێلکرایەوە و زیندانی ئەقتان بەسەختی بۆردوومان دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ دامەزراندنی "دەستەی ئاشتی" غەززەی واژۆ کرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت






