
لۆگۆی وەزارەتی بەرگری تورکیا و چەکدارانی پەکەکە
ئاڤا نیوز
وەزیری بەرگری تورکیا جارێکی دیکە بە تووندی جەخت لەوە دەکاتەوە کە "تورکیا لەگەڵ پەکەکە بەهیچ شێوەیەک ئاگربەست قبووڵ ناکات و دەبێت دەستبەجێ چەکەکانیان ڕادەست بکەنەوە، پێویست ناکات چیتر وشەی ئاگربەست لە لێدوانەکانیان بەکاربهێنن".
چیرۆکی سەرەکی: لە میانەی بەشداریکردنی لە شاڵڕۆژی شەهیدانی شەهیدانی 18ی ئادار و سەرکەوتنی چەنەککالێ کە وەزارەتی بەرگریی تورکیا ڕێکی خستبوو، یەشار گولەر جارێکی دیکە لەسەر پرسی هەڵوەشاندنەوەی پەکەکە قسەیکرد، جەختی لەوە کردەوە تورکیا بەرەو قۆناغێکی نوێی سەقامگیری دەچێت.
لێدوانی فەرمی: گولەر لەبارەی ئاگربەستەوە ڕایگەیاند، ئەو بابەتانەی لە دەقەکەدا نەخراونەتەڕوو، وەکو ئاگربەست، نابێت بخرێنە بەرنامەی کارە و شتێکی لەم جۆرە هەرگیز نییە.
- خواستی 85 ملیۆن هاووڵاتی تورکیا کۆتایی هێنانە بە تیرۆر و سەرجەم ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان.
- ڕێگە نادرێت پڕۆسەکە تێکبدرێت و ماوەکە درێژ بکرێتەوە.
- هەمووتان متمانەتان بە ئەزموونی بەرفراوان و دووربینی دەوڵەتەکەمان هەبێت.
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 31 خولەک لەمەوپێش
ئیسپانیا 1 ملیۆن یۆرۆ بۆ ئاوارەکان تەرخان دەکات
- عێراق
- 50 خولەک لەمەوپێش
وەزارەتی بازرگانی نرخی بەشەخۆراک دیاری دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە






