ئاڤا نیوز
ئاڤا لەسەر داواکاری دەیان هاونیشتمانی، بەدواداچوون بۆ کێشەی پڕۆژەکانی نیشتەجێبوون دەکات، ئەو پڕۆژانەی زیاتر لە 10 ساڵە دەستیان پێکراوە و تەواو نەبوون.
وێنە گەورەکە: بەگشتی لە هەرێمی کوردستان 14 پڕۆژەی نیشتەجێبوون و بازرگانی کێشەی تەوابوونیان هەبوو و هەزاران کەس لێیان زەرەرمەند بوون، لە کابینەی نۆیەم لیژنەیان بۆ پێکهێنراوە و کار لەسەر چارەسەرکردنی کێشەکەیان دەکرێت .
لێدوانی فەرمی: بەرگەشت ئاکرەیی، گوتەبێژی دەستەی وەبەرهێنانی کوردستان بە ئاڤا نیوزی گوت: "لەگەڵ دەستبەکاربوونی کابینەی نۆیەم، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی دەستەی وەبەرهێنانی ڕاسپارد کێشەی سەرجەم پڕۆژەکان چارەسەر بکات، دواتر لە هەرسێ پارێزگای هەولێر، سلێمانی و دهۆک لیژنە بۆ پڕۆژە وەستاوەکان پێکهێنرا".
پارێزگای هەولێر؛ شەش پڕۆژەی تەواو نەکراو هەبوون: دەشتی بەهەشت، پڕۆژەکانی ئەڵمانی، فلۆریا سیتی، مەم و زین، کاپیتاڵ تاوەر و کۆیە سیتی.
پارێزگای سلێمانی؛ هیچ پڕۆژەیەکی وەبەرهێنانی نیشتەجێبوون نەوەستاوە، تەنیا پڕۆژەی سەیران سیتی نەبێت کارەکانی بەخاوی بەڕێوەبردووە و ئەویش ئاگاداری پێدراوە.
پارێزگای دهۆک؛ هەریەکە لە پڕۆژەکانی (ئارام سیتی، هێژا سیتی، دهۆک سیتی، سیتی ستار، پڕۆژەی ئێم دی و نیوسێمێل) کێشەیان هەبوو.
چارەسەر و ئەنجام: بەرگەشت ئاکرەیی دەڵێت: 13 پڕۆژە کێشەکەیان چارەسەر کراوە، هەندێکیان لە قۆناغی ڕادەستکردنن و هەندێکی دیکەیان لە قۆناغی پێدانن بە وەبەرهێنەر بۆ ئەوەی تەواویان بکەن.
٠ لە هەولێر دەشتی بەهەشت لیژنەی بۆ پێکهاتووە و چەند وەبەرهێنەرێک هاتوونەتە پێش و کێشەکەیان چارەسەر دەکرێت. پڕۆژەی کاپیتاڵ تاوەر کە پڕۆژەیەکی بازرگانیشە، لیژنەی بۆ پێکهێنراوە و لە قۆناغی چارەسەرە. لە هەولێر تەنیا پڕۆژەی کۆیە سیتی کێشەی تێدا ماوە، ئەمەش بەهۆی ئەوەی هیچ وەبەرهێنەرێک نەهاتووەتە پێش بۆ وەرگرتنی.
٠ لە دهۆک پڕۆژەکانی ئێم دی و نیوسێمێل نەبێت لەژێر دەستی لیژنەیە و بەرەو چارەسەرە، ئەوانی دی هەمووی کێشەکانی چارەسەرکراوە و تەنانەت بەشێکیان ڕادەستی هاوبەشەکانیان کراون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بەشێک لە کۆچبەران ڕەوانەی وڵاتی سێیەم دەکات
- جیهان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
هیندستان سەرەڕای فشارەکانی ترەمپ لە کڕینی نەوتی ڕووسی بەردەوام دەبێت
- ژینگە
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر پڕۆژەی "زبڵەکان جیابکەرەوە و ژینگە بپارێزە" ڕاگەیێنرا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
لە هەولێر شەوانە بە زنجیر کۆڵانێک دادەخەن
5 کاتژمێر لەمەوپێش
هاککەرانی چین لە ڕێگەی سیستمی مایکرۆسۆفتەوە هێرش دەکەنە سەر دامەزراوەکانی ئەمریکا
6 کاتژمێر لەمەوپێش
پزیشکێک هۆشداری دەدات: نەمانی 'هیلال'ـی نینۆکەکان لەوانەیە نیشانەی کێشەی دڵ بێت
9 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵەبەڕۆژەی دەشتی بیتوێن بۆ کارگەکانی چەرەسات هەناردە دەکرێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
خواردنی سێو کاریگەری هەیە لەسەر تەندروستیی دڵ
17 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئەمساڵدا دۆسیەی بریکارەکانی خۆراک بە ئەلیکترۆنی دەکرێت
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ بێ ئاوی و بێ کارەبایی دانیشتووانی گەزنەی هەراسان کردووە