
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا. وێنە - AFP
ئاڤا نیوز
دۆناڵد ترەمپ پڕۆژەیاسایەکی کاتی بۆ دابینکردنی بودجە بۆ دامەزراوەکانی ئەمریکا واژۆکرد، ئەمەش دوای ململانێیەکی زۆر لە نێوان کۆمارییەکان و دیموکراتەکان لەسەر بەندەکانی پڕۆژەیاساکە.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی هەینی ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا پڕۆژەیاسای کاتی بودجەی دۆناڵد ترەمپی بۆ ماوەی شەش مانگ، بە دەنگی 54 دەنگی بەڵێ، و بە یارمەتی 10 ئەندامی دیموکراتەکان پەسەندکرد، سەرەڕای دژایەتیکردنی پڕۆژەیاساکە لەلایەن دیموکراتەکان.
لێدوانی فەرمی: هاریسۆن فیڵدز، جێگری وتەبێژی کۆشکی سپی ڕایگەیاند، دۆناڵد ترەمپ ئەمڕۆ واژۆی لەسەر بڕیارنامەی بودجەی ئەمریکا کردووە.
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: دیموکراتەکانی ئەمریکا دەڵێن، پڕۆژەیاساکە قەبارەی چاودێری تەندروستی و نیشتەجێبوون و ئەولەویەتەکانی دیکە کەم دەکاتەوە و دەرفەتی بەرفراوان دەدات بە ترەمپ بۆ ئاڕاستەکردنەوەی خەرجییە فیدراڵیەکان تەنانەت لەکاتێکدا ئیدارەکەی و وەزارەتی کارایی حکومەت بە خێرایی دەزگا و بەرنامە پەسەندکراوەکانی کۆنگرێسی ئەمریکا هەڵدەوەشێننەوە.
زانیاری زیاتر: دوای چەندین ڕۆژ لە ململانێ، لە کۆتاییدا بەشێک لە سیناتۆرە دیموکراتەکان بڕیاریان دا کە داخستنی حکومەتی ئەمریکا خراپترە لەوەی کە ڕێگە بدرێت پڕۆژە یاسای بودجەی ترەمپ تێپەڕێنرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: پڕۆژەیاساکە تاڕادەیەکی زۆر قەبارەی بودجەی تەرخانکراوی بەراورد بە سەردەمی سەرۆکایەتی جۆ بایدن کەمکردووەتەوە. دیموکراتەکانی ئەنجوومەنی پیران چەند ڕۆژێکە مشتومڕیان لەسەر ئەوەیە کە کۆمارییەکان لە ئەنجوومەنەکەدا بەبێ بەشداریکردنی ئەوان ڕێوشوێنی خەرجییەکانیان داڕشتووە و پەسەندیان کردووە.
ژمارەکان وا دەڵێن: بودجەی تەرخانکراو بۆ پڕۆژەیاساکە یەک تریلیۆن و 600 ملیار دۆلارە، زۆربەی ئەو خەرجییانەی لە ئیدارەی جۆ بایدن هەبوون وەک خۆی هێشتوویەتییەوە، بەڵام هەندێک گۆڕانکاری سەرەکی کردووە، بە جۆرێک خەرجییە بەرگرییەکانی ئەمریکا بە بڕی 6 ملیار دۆلار زیاد کردووە و گەیشتووەتە 893 ملیار دۆلار، بۆ نموونە بۆ بەهێزکردنی ئاسایشی سنوورەکان، چاودێری تەندروستی سەربازە خانەنشین بووەکان و خەرجییە سەربازییەکان، بەڵام نزیکەی 13 ملیار دۆلار بودجەی کەرتەکانی دیکەی کەمکردووەتەوە کە 708 ملیار دۆلارە.
ئەمەش بزانە: پەسەندکردنی پڕۆژەیاسای بودجە سەرکەوتن بوو بۆ ترەمپ و مایک جۆنسۆن سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا، کاتێک کۆمارییەکان توانیان بەبێ پشتیوانی دیموکراتەکان پڕۆژەیاساکە پەسەند بکەن، ئەمەش لە ساڵانی ڕابردوودا ڕووینەداوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 19 کانوونی دووەم
هەسەدە بڕیاری بەرگری داوە و لە حەسەکە شەڕێکی قورسە
- ڕاپۆرت
- 19 کانوونی دووەم
نوێترین خاڵی ناکۆک لەنێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق






