
لۆگۆی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا و وەزارەتی پێشمەرگە و هەژماری من. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا وەسفی پڕۆژەی هەژماری من دەکات، بۆ یەکمجاریش ئاشكرای دەکات کە دابەشکردنی مووچەی 70 هەزار پێشمەرگە بە دیجیتاڵی کراوە و لەڕێگەی هەژماری منەوە مووچە وەردەگرن، تەنیا 17 هەزار پێشمەرگەش ماون مووچەیان بە دیجیتاڵی بکرێت.
وێنە گەورەکە: پڕۆژەی هەژماری من پڕۆژەیەکی ستراتیژی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستانە، کە ئامانجی بە بانکیکردنی مووچەی فەرمانبەرانە و لە ساڵی 2023 لە لایەن سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانییەوە بڕیاری لەسەر درا.
زانیاریی زیاتر: ڕاپۆرتەکە دەربارەی چالاکییەکانی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکایە لە عێراق و سووریا، ورد و درشتی کارەکانی ئەمریکای لەو دوو وڵاتە لە ماوەی ساڵێکدا تێدایە. بەشێکی ڕاپۆرتێکەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ، بەتایبەت باسی هەرێمی کوردستان و جێبەجێکردنی پڕۆژەی هەژماری من دەکا لە وەزارەتی پێشمەرگە.
لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە "وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان هەوڵ دەدات خەرجییەکان و گواستنەوە داراییەکان بە ئەلیکترۆنی بکات. لەگەڵ ئەوەشدا مووچەی پێشمەرگە بە دیجیتاڵی کراوە و لەڕێگەی بانکەوە دابەش دەکرێت، ئەمەش یەکێکە لە چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە لەپێناو کەمکردنەوەی گەندەڵی".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 21 خولەک لەمەوپێش
عێراق بڕیاری خەرجکردنی مووچەی مانگی شەشی فەرمانبەرانی کوردستانی دا
- ژینگە
- 44 خولەک لەمەوپێش
چوار ئامێری پێوانەکردنی کەشوهەوا لە هەولێر جێگیر دەکرێت
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
جلەکانی زێلێنسکی لەکۆشکی سپی جارێکی دیکە دەنگی دایەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
جلەکانی زێلێنسکی لەکۆشکی سپی جارێکی دیکە دەنگی دایەوە
1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەوڵی کڕینەوەی سامانی کولتووریی عەزیز گەردی دەدرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش
زێلێنسکی 11 جار سوپاسی ترەمپ دەکات
6 کاتژمێر لەمەوپێش
وێنەی کۆبوونەوەی ترەمپ لەگەڵ سەرکردەی وڵاتانی ئەورووپا کاردانەوەی لێدەکەوێتەوە
6 کاتژمێر لەمەوپێش
دانیشتوانی گوندی سەرخوار سەرقاڵی پیشەی ئاژەڵدارین
7 کاتژمێر لەمەوپێش
- بزنس
- 21 خولەک لەمەوپێش
عێراق بڕیاری خەرجکردنی مووچەی مانگی شەشی فەرمانبەرانی کوردستانی دا
- بزنس
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە کۆبوونەوەی چوارچێوەی هەماهەنگی باسی مووچەی فەرمانبەران کراوە؟
- بزنس
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
دوایین زانیاریی دەربارەی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق
- بزنس
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەکانیان لە بەغدا دەستپێدەکەن
- بزنس
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
هۆشیار زێباری: تۆپەکە لای بەغدایە بۆ ئەوەی سبەی مووچەی فەرمانبەران بنێرێت