
وێستگەیەکی کارەبای عێراق. وێنە؛ AFP
ئاڤا نیوز
شارەزایەکی ئابووری پێشبینی بۆ خراپی دۆخی کارەبا لە عێراق بۆ هاوین دەکات و ئاماژە بۆ ئەوە دەکات ئەو پەیامە دڵنیاکەرەوانەی کە وەزارەتی کارەبا هەوڵی بەبازاڕکردنی دەدات بۆ ڕای گشتی، وا بە ئاسانیی لەم چەند ساڵە جێبەجێ ناکرێن.
وێنە گەورەکە: دوای ئەوەی ئەمریکا کۆتایی بە بڕیاری لێخۆشبوونی کڕینی کارەبا و غازی ئێرانی لەلایەن عێراقەوە هێنا کە پێشتر وەک هاوکاری و ئاسانکارییەک بۆ عێراق دەریکردبوو تاوەکو بتوانێت لەو ڕێگەیەوە پێداویستییەکانی لە کارەبا پێ دابین بکات، پێدەچێت ئەمساڵ بە دیاریکراویش لە وەرزی گەرمادا عێراق ڕووبەڕووی کەمیی کارەبا ببێتەوە.
بڵاوکراوەی فەرمی: نەبیل مەرسوومی، پسپۆڕی ئابووری لە پۆستێکیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک دەڵێت: ئەو پەیامە دڵنیاکەرەوانەی کە وەزارەتی کارەبا هەوڵی بەبازاڕکردنی دەدات بۆ ڕای گشتی، بەم ڕاستیانەی خوارەوە تووشی شۆک دەبن:
٠ بەرهەمهێنانی ئێستای غازی ناوخۆ ناتوانێت ببێتە بەدیلێک بۆ غازی ئێران لە ئێستا و ئەمەش پێویستی بە چەند ساڵێکە.
٠ پڕۆژەکانی وزەی خۆر بەپێی باشترین خەمڵاندنەکان بە لایەنی کەم سێ ساڵیان پێویستە.
٠ بەکرێگرتن و دانانی سەکۆی ئاوی لە خور زوبەیر، پێویستی بە ماوەی ساڵێک زیاترە، لەکاتێکدا دروستکردنی سەکۆی جێگیر لە بەندەری فاو پێویستی بە زیاتر لە دوو ساڵ هەیە.
٠ زۆربەی پڕۆژەکانی بەستنەوەی تۆڕی کارەبا لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ ئەمساڵ تەواو نابن، بەستنەوەی تۆڕی کارەبا لەگەڵ سعوودیە پێویستی بە سێ ساڵ هەیە، بەستنەوەی تۆڕی کارەبا لەگەڵ کوێت بە توانای 500 مێگاوات ئەمیش ئەمساڵ تەواو نابێت. دوو هێندە زیادکردنی کارەبا لە تورکیاوە بۆ عێراق لە 300 مێگاواتەوە بۆ 600 مێگاوات، ئەمەش پێویستی بە ڕەزامەندیی یەکێتی ئەوروپا هەیە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەمڕۆ یەکشەممە 2025-03-16، وەزیری کارەبای عێراق و وەزیری وزە و سەرچاوە سروشتییەکانی تورکیا ڕێککەوتن لەسەر زیادکردنی هاوردەکردنی کارەبا بە دوو هێندەکردنی بڕەکەی لە 300 مێگاواتەوە بۆ 600 مێگاوات لە تورکیاوە بۆ عێراق.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چەند شوێنێک بۆ دابەشکردنی زەوی دیاری دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
17 کاتژمێر لەمەوپێش

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
17 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
25 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
25 کانوونی دووەم
- عێراق
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
خۆکوژێک لە نزیک ڕێستۆرانتێکی کوردی لە ئەنبار دەستگیر کرا
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا شەش مەرج بۆ کابینەی داهاتووی حکومەتی عێراق دیاری دەکات
- عێراق
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق زیندانیی تایبەت بۆ چەکداری داعش لە دەرەوەی شارەکان تەرخان دەکات
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
حیزبەکەی محەممەد حەلبووسی کاندیدکردنی مالیکی ڕەت دەکاتەوە
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار دواخرا






